ئاڤا نیوز
هونەرمەندی دیاری کورد، (شڤان پەروەر) نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی 'نەمرە لاوک' کە بە مانای 'لاوکێکی نەمر' دێت، لە شێوەی ڤیدیۆکلیپدا بڵاوکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نەمرە لاوک. نوێترین بەرهەمی شڤان پەروەرە و ئاوازی گۆرانییەکە ئەحمەد دۆنات دایناوە و دەلیل ئەشاد کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە. وەک خۆشی لە چەناڵی تایبەتی یوتیووبەکەی نووسیویەتی، "ڤیدیۆ کلیپەکە چیرۆکی خۆشەویستی، خەم و هیوای دوو گەنجە کە ئاڵەنگاریی دەکەن و بەسەر بەربەستە نەریتییەکاندا سەردەکەون تا بەیەک دەگەن".
زانیاریی زیاتر: ئیسماعیل ئایگۆن ناسراو بە شڤان پەروەر، شاعیر و مامۆستای موزیک و یەکێک لە گۆرانیبێژە دیارەکان کە کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد هەبووە، لە 23ـی ئەیلوولى 1955 لە گوندى سورى سەر بە پارێزگاى ئۆرفای باکوورى کوردستان لەدایک بووە.
لە 3ـی حوزەیرانى 2001 لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى مەدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی