
دیمەنی گۆشتی ماوە بەسەرچوو. وێنە - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای مەیسان لە باشووری عێراق، دەستبەسەر پێنج هەزار و 772 تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوودا گیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی وەزارەتی بازرگانی لە پارێزگای مەیسان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی تاوانە ڕێکخراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەشی چاودێریی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، لە پارێزگای مەیسان توانیویانە دەستەبەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی هاوردەکراو بگرن کە بە کەڵکی بەکاربردن نایەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕیاز مەهدی موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: تیمەکانی چاودێری لە پارێزگای مەیسان بە هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر پێنج هەزار و 772 تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوو گرتووە کە بەرواری بەرهەمهێنان و ماوەی بەسەرچوونی دیارینەکراوە و لەبازاڕەکانی پارێزگاکە فرۆشراوە، بەگوێرەی پشکنینی تەندروستی ڕەنگی گۆڕاوە و بۆنی ناخۆشی لێ پەیدابووە، هاوکات خراپ هەڵگیراون لە کۆگاکان.
زانیاریی زیاتر: هێزە ئەمنییەکان سەرجەم بڕی گۆشتەکانی دەستەبەر کردووە و لەلایەن تیمە تەندروستییەکان هەڵوەشێندراونەتەوە و ڕێکاری یاساییش دژی تۆمەتباران گیراوەتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز