
هەردوو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق لەگەل دراوی عێراقی جۆری 25 هەزاری. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ دوور کەوتنەوە لە سزا نێودەوڵەتییەکان، عێراق ناچار کراوە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو سیستمی ژمێریاریی یەكگرتوو بۆ ڕێكخستنەوەی وەزیفەی گشتیی پەیڕەو بكات.
وێنە گەورەکە: عێراق بۆ ئەوەی لە سزا داراییەكانی ئەمریكا و بانکی نێودەوڵەتیی ڕزگاری ببێت، لەسەری پابەند كراوە تا ساڵی 2026، سیستمی ژمێریاریی یەكگرتوو لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕێكخستنەوەی وەزیفەی گشتیی پەیڕەو بكات، بۆ ئەمەش هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی هەماهەنگ دەبن و دەستیان بە كاری پێكەوەیی كردووە.
زانیاریی زیاتر: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ پرسی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ژمارەیەك پڕەنسیپ و بنەمایان داڕشتووە كە پێویستە هەر حكومەتێك لە ئیدارەدانی دەوڵەت و ڕێكخستنی وەزیفەی گشتی لەبەرچاوی بگرێت، كە پەیوەستن بە بابەتەكانی سپیكردنەوەی پارە و تاوانە داراییەكان و هاوكاریكردنی ئەو حكومەتانەی كە بەلای ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، لە لیستی ڕەشن.
پێویستە چی بكرێت؟
عێراق و هەرێمی كوردستان لەڕووی وەزیفی و ئیدارییەوە پێویستە خۆیان لەگەڵ ئەم سیستمە بگونجێنن، لەڕێگەی جێبەجێكردنی شەفافیەت و دووركەوتنەوە لە سپیكردنەوەی پارە و چارەسەركردنی كێشە داراییەكان و كارئاسانی بۆ چاودێری نێودەوڵەتی لەسەر خەرجی و داهاتی عێراق و جووڵەی دارایی بانكە عێراقییەكان، ئەگینا بانكە عێراقییەكان جارێكی دیكە ڕووبەڕووی سزا داراییەكانی ئەمریكا دەبنەوە، ئەوەش دوای هەڕەشەكانی گەنجینەی ئەمریكا بە سزادانی 12 بانكی گەورەی عێراقی، لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕەشید و ڕافیدەین.
ئەوەی پێویستە هەردوو حکومەت کاری لەسەر بکەن، ئەمەیە؛
یەكەم: ڕێكخستنەوەی پلە وەزیفییەكان کە پێویستی بە تەرخانكردنی پارە (تخصیص مالی) هەیە، ئەگەر لە خشتەی خەرجییەكانی بودجەی ساڵی 2025 زیادبكرێت و لە دانیشتنی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوا هەر ئەمساڵ پلە وەزیفییەكان ڕێكدەخرێتەوە، ئەگینا دەكەوێتە ساڵی ئایندە.
دووەم: پێویستە هاووڵاتییان بزانن هاوتاكردن و ڕێكخستنەوەی میلاكات شتێك نییە بەغدا فەرزی بكات و هەرێمی كوردستان جێبەجێی بكات، بەڵكو دەبێت بەهەماهەنگی هەردوولایەن كاری لەسەر بكرێت، چونکە کێشەی ڕێكخستنەوەی میلاكات لە تەواوی عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا