
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی قسەی ئەندامێکی دەم پارتی بێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' نامەیەکی بۆ قەندیل و ڕۆژئاوای کوردستان و ئەوروپاش ناردووە.
بۆچی گرنگە: شاندی ئیمرالی لەسەردانی بۆلای سەرجەم لایەنەکان لە تورکیا و هەرێمی کوردستان بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت ئۆجەلان پەیامێکی مێژووی بڵاوبکاتەوە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی هەبێت لە تورکیا.
لێدوانی فەرمی: ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: چەند ڕۆژێکە پرسیار لە بارەی نامەکەی ئۆجەلان دەکرێت، بەڵێ ئۆجەلان نامەی بۆ پەکەکە لە قەندیل ناردووە، بۆ یەپەگە، هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ درێژکراوەکانی پەکەکە لە ئەوروپا ناردووە، بە پێویستمان زانی خەڵکی لەوە ئاگادار بکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی کە شاندەکەی دەم پارتی بڕیار وایە ئەمرۆ لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە