
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد تاهیر ئەبو ڕەغیف. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لەو پزیشکە عێراقییە کرد، کە بە درێژایی جەنگی کەرتی غەززە لەو کەرتە چارەسەری بریندارانی دەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا، پێشوازیی لە محەممەد تاهیر ئەبو ڕەغیف، پزیشکە عێراقییەکە کرد کە بە درێژایی جەنگ لە کەرتی غەززە چارەسەری بریندارانی دەکرد، سوودانی خانوویەک و پاسپۆرتی دیپلۆماسیی بە دکتۆرەکەدا بەرامبەر کارە خۆبەخشییەکەی لە غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: سوودانی خانوویەکی لە ناوەڕاستی بەغدا و پاسپۆرتی دیپلۆماسی بەو پزیشکە دا، وەک پێزانینێك بۆ ئەو بەخشینە مرۆییە ئازایانەی. هاوکات سوودانی فەرمانیکرد بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە کەرتی غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر ئەبو ڕەغیف پێزانینی خۆی بۆ گرنگیپێدانی سەرۆکوەزیران و هەموو هەوڵە فەرمی و جەماوەرییەکانی پشتیوانی غەززە و هەڵوێست و هەنگاوەکانی پێشوو دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد تاهیر، پزیشکێکی بەڕەگەز عێراقییە، لە ماوەی 7 مانگدا خۆبەخشانە زیاتر لە سەدان نەشتەرگەریی بۆ بریندارانی کەرتی غەززە کردووە، هاوکات چاودێریی تەندروستیی سەدانی دیکەشی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز