
هه‌ر زاراوه‌یه‌ک له چه‌ند ڕه‌هه‌نده‌وه مانا ده‌كرێت، بۆ نموونه هه‌ر وشه یان ناوێك واتای زمانه‌وانی و واتای زاراوه‌یی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له عه‌ره‌بیدا پێی ده‌ڵێن (لوغه‌ته‌ن وه ئیستیلاحه‌ن).
به‌تایبه‌ت له كتێبه‌كانی زانستی شه‌رعیدا ئه‌م دوو ماناكردنه به چڕی بوونی هه‌یه، زۆر جار ته‌واوكاری یه‌كترن، هه‌ندێ جاریش زۆر لێكنزیك نین و هه‌ركامیان وه‌زیفه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه.
ئه‌م فره‌ماناییه له وشه‌و زاراوه‌كاندا ڕه‌هه‌ندی دیكه‌یشی هه‌یه، واتا وشه و زاراوه‌كان له ڕووی جێكه‌وته و مانا و كاریگه‌ری ده‌كرێ به‌شێوه‌ی دیكه‌ش خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، وه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و ئابووری.
واته زاراوه‌یه‌ك ده‌كرێ له ڕووی ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تیی مانایه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام له ڕووی سیاسی مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت، یان لێكه‌وته و جێكه‌وته‌ی دیكه‌ی هه‌بێت.
له مانا سیاسییه‌كه‌یدا وشه و زاراوه‌كان زۆركات بێلایه‌نی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیی و واقیعیه‌وه كاریگه‌رتر ده‌بن و له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی هێز و ده‌سه‌ڵاتدا ڕۆڵ ده‌گێڕن.
ئه‌م پێشه‌كییه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه بوو له وتاره‌كه‌مان كه باس له زاراوه‌ی ته‌وتین ده‌كه‌ین به مانا سیاسییه‌كه‌ی نه‌ك ئابوورییه‌كه‌ی، كه وه‌ك زاراوه‌یه‌كی بانكی و دارایی ماوه‌یه‌كه زۆر دووباره ده‌بێته‌وه و زۆر كه‌س و میدیا و ناوه‌ندیش ته‌نها له‌م ڕه‌ووه‌وه مانای ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش ساده‌ییه له تێگه‌یشتندا.
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی زمانه‌وانی (ته‌وتین)
هه‌ر به گه‌ڕانێكی كه‌م به دوای واتا زمانه‌وانییه‌كه‌ی (ته‌وتین) و ڕه‌گوڕیشه چاوگییه‌كه‌ی له قاموسه عه‌ره‌بیه‌كاندا، یه‌كسه‌ر له‌وه تێده‌گه‌یت كه ئه‌سڵی وشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (وه‌ته‌ن) واته (نیشتیمان).
لێره‌دا نامه‌وێ بچمه ناو درێژه‌ی ئه‌م واتا زمانه‌وانییه و ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر خۆی جێده‌هێڵم سێرچ بكات.
د. فه‌رهاد پیرباڵ له چاوپێكه‌وتنێكی كورت كه پرسیاری له‌باره‌ی ته‌وتین لێده‌كه‌ن زۆر جوان و ڕاشكاوانه ماناكه‌ی ده‌باته‌وه سه‌ر ڕه‌گوڕیشه سیاسییه‌كه‌ی یان ده‌یباته‌وه سه‌ر فه‌لسه‌فه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی، به پشتبه‌ستن به مانا زاره‌كیه‌كه‌ی.
ئه‌و ده‌ڵێت: ته‌وتین له وشه‌ی (وه‌ته‌ن)ـی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه، واته نیشتیمان بۆیه (ته‌وتین) وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت به نیشتیمانیكردنه واته به دیدی پیرباڵ ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ده‌ر نییه له ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌ڵێت: "كه‌واته ئه‌وان ته‌وتینی خۆیان هه‌یه له عێراق، ئێمه‌ش ته‌وتینی خۆمان هه‌یه له كوردستان، كه "هه‌ژماری منه".
ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ی پیرباڵ به بۆچوونی من وردترین و به سه‌لیقه‌ترین لێكدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و پرۆسه بانكی و داراییه‌ی كه ناوی ته‌وتینه له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش ناوی "هه‌ژماری منه"، چونكه هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی زاراوه‌یی و بانكی و سیاسی و قه‌ومی تێدایە، كه بێگومان هیچ پرۆسه‌یه‌ك به ده‌ر نییه له‌م ڕه‌هه‌نده جیاوازانه.
(ته‌وتین) له ململانێی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستیندا
له باسی زاراوه‌ی ته‌وتیندا ناكرێت دیارده‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه باس نه‌كرێت، ئه‌ویش هه‌وڵه‌كانی ته‌وتینكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه بۆ ئه‌م هه‌وڵه و بوونی ململانێیه‌كی قووڵه له‌سه‌ر ته‌وتین له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
لێره‌دا بێگومان مه‌به‌ست له ته‌وتینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به بانكیكردنی موچه‌كانیان نییه، به‌ڵكو ته‌وتینی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان واته نیشته‌جێكردنیان له وڵاتانی دیكه و دوورخستنه‌وه‌یان له خاكی خۆیان. به‌مانای دۆزینه‌وه‌ی نیشتیمانێكی دیكه بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمانی دایك.
له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا پڕۆژه‌ی (ئیستیتان) واته نیشته‌جێكردنی جوله‌كه‌كان له سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه.
واته ئه‌م دوو زاراوه (ته‌وتین و ئیستیتان) چه‌قی ململانێی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین پێكده‌هێنن له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، چونكه دواجار ئه‌مه پڕۆژه‌ی دوورخستنه‌وه له نیشتمان و ده‌ستگرتنه به نیشتمانه‌وه.
سیاسه‌تی ته‌وتینی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له تاراوگه له ساڵانی ڕابردوو دا له پاش جه‌نگه مێژووییه‌كانی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردوه و به‌شێك له‌م سیاسه‌ته‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه و به‌شێكیشی له‌به‌رده‌م پێداگری فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا شكستی هێناوه.
ژماره‌یه‌ك له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ئوردن به‌تایبه‌تی و هه‌روه‌ها به‌شێكیان له لوبنان و وڵاتانی ده‌ره‌وه نیشته‌جێكراون و ئه‌و وڵاتانه بووه‌ته نیشتمانی دووه‌میان.
هه‌رچه‌نده له ساڵانی سه‌ره‌تای جه‌نگدا ئه‌م ته‌وتینكردنه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌رەبی، وه‌ك هاوكاری و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ژیان لێكده‌درایه‌وه، به‌ڵام ورده ورده عه‌ره‌به‌كان له ساتێكی هۆشیاریی سیاسی‌دا له مه‌ترسیی ته‌وتینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان تێگه‌یشتن و هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بی ته‌وتینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی بكردایه وه‌ك خائین و هاوكاری ئیسرائیل ته‌ماشا ده‌كرا.
هه‌ربۆیه له ساتێكی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییدا عه‌ره‌به‌كان ڕاچڵه‌كین و زۆر به‌تووندی به‌رامبه‌ر ته‌وتینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له وڵاتانی دیكه وه‌ستانه‌وه.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بۆ سیاسه‌تی (ته‌وتین) به مانای ده‌ستگرتنیان به نیشتمانی دایك، فه‌ڵه‌ستین و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ببنه هاووڵاتی نیشتیمانێكی دیكه هات.
ئه‌گه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كان سیاسه‌تی ته‌وتینیان قبووڵبكردبا و ته‌نها وه‌ك هاوكاریه‌كی مرۆیی ته‌ماشایان بكردایه ئێستا ئیدی نیشتمانێك به‌ناوی فه‌ڵه‌ستین بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بوونی نه‌مابوو.
ته‌وتینی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌كه‌ی
ئێستا كه پڕۆسه‌ی به‌بانكیکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ئارادایه، عێراق داوای ته‌وتینكردن، واته به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان ده‌كات.
هه‌رێمی كوردستانیش كه هه‌ر پێشتر به‌ر له ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستپێكردووه له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ژماری منه‌وه، ده‌یه‌وێت خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆسه‌یه بكات.
له‌ئێستادا ئه‌م دوو پڕۆسه‌یه له لایه‌ك وه‌ك ته‌واوكاری یه‌كدی ته‌ماشا ده‌كرێن، له لایه‌كی تر پڕۆسه‌ی ته‌وتین وه‌ك كێشه‌یه‌ك بۆ هه‌ژماری من ده‌بینرێت، كه له واقیعیشدا هه‌روایه.
بێگومان هه‌ردوو پڕۆسه‌كه، وه‌ك پڕۆسه یه‌ك شتن، واته هه‌ردووكیان واده‌كه‌ن مووچه‌ی فه‌مانبه‌ر له بانكه‌كانه‌وه بدرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌نها لایه‌نه ئابووری و كارگێڕیه‌كه‌ی لێكبدرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی لێكبدرێته‌وه هه‌روه‌ها قوڵاییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بهێنرێته‌وه پێش چاو، ئه‌وا جیاوازییه‌كه زۆر قووڵ و ستراتیژییه له نێوان پڕۆسه‌ی هه‌ژماری من و ته‌وتیندا.
زۆر به‌ساده‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی نیشتمانسازی و ره‌هه‌ندی سیاسی په‌یوه‌ندی نێوان پڕۆسه‌ی هه‌ژماری من و ته‌وتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واوكاری نییه، به‌ڵكو ململانێیه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه بۆ خۆبه‌هێزكردن و پێگه‌دروستكردن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا.
واته (ته‌وتین) له ڕووی ئامانجی سیاسیه‌وه به‌هێزكردنی پێگه‌ی عێراقه له هه‌رێمدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ڵاحییه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌ولاشه‌وه پڕۆسه‌ی هه‌ژماری من به‌هێزكردنی سیستمی دارایی هه‌رێم و هێشتنه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانه له ده‌ستی هه‌رێم خۆیدا، بێگومان ئه‌م ململانێیه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه وه‌ك ململانێیه‌كی سارد ده‌ستی پێكردووه و له ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و فشاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیشدا، به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وتووه.
وه‌ك ده‌ره‌نجام پڕۆسه‌ی ته‌وتینی عێراق، به‌ستنه‌وه‌ی هاووڵاتی و فه‌مانبه‌ری هه‌رێمی كوردستانه به مه‌ركه‌زه‌وه، واته به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی به‌مه‌ركه‌زیكردنه‌وه‌ی عێراق و به عێراقیكردنه‌وه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به ده‌ره‌نجام كه سه‌رچاوه‌ی دارایی هاووڵاتی ڕۆشته‌وه مه‌ركه‌ز، ئیدی زۆربه سانایی مه‌ركه‌ز ده‌بێته‌وه نیشتمان و رووگه‌ی.
واته ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای ته‌وتین پرۆسه‌یه‌كی دارایی و كارگێڕی بێت، ئه‌وا كۆتاییه‌كه‌ی سیاسییه و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ر هه‌مان ته‌وتینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه له وڵاتانی دیكه، به‌ڵام به پڕۆسه‌یه‌كی نه‌رم و ناراسته‌وخۆ.
ئا لێره‌وه ئیدی له بینینی وێنه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م ململانێیه‌دا، پڕۆسه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌بێته پڕۆسه‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌سازی، چونكه نه‌ك ته‌نها یه‌كێكه له ڕێكاره‌كانی به بانكیكردنی سیستمی دارایی وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی جاران داوای ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌بێته ڕێگریش له‌به‌رده‌م هه‌ڵكه‌ندنی ئینسانی كورد له نیشتمانه‌كه‌ی و نیشته‌جێكردنی له نیشتمانێكی دیكه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت.
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی حكومه‌ت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟