
وێنەی پێنج توێژەرەکە لەگەڵ ئومێد خۆشناو. پاریزگاری هەولێر. وێنە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر - هەولێر
ئاڤا نیوز
پێنج ئافرەتی ئەكادیمی كە خاوەنی بڕوانامەی دكتۆران لەبواری ئەدەبی كوردی، پێنج پەرتووكی ئەكادیمی لەبواری فەلسەفە و شێوازی ئەدەبی كوردی چاپ و بڵاودەكەنەوە و پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی دەكەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی ناساندن و واژۆكردنی پێنج پەرتووكی ئافرەتانی ئەكادیمی كە خاوەن بڕوانامەی دكتۆران لە ئەدەبی كوردی، سازکرا.
لێدوانی فەرمی: بەشی چالاكی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لەبارەی ڕێوڕەسمەكە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر مەراسیمی ناساندنی پێنج كتێبی ئاستی ئەكادیمی بەرز، ڕێكخستووە.
قووڵتر: پەرتووكی 'بنەما فەلسەفییەكانی شیعری نوێخوازیی كوردی' كە لەلایەن دكتۆر شەرمین ئیبراهیم، مامۆستای زانكۆ نووسراوە، تێیدا نموونەی شیعری هەریەك لە سەباح ڕەنجدەر، بەختیار عەلی و ئەحمەد بەگ، وەك سێ نموونەی تێڕوانینی فەلسەفی شی كردۆتەوە.
هاوكات پەرتووكی ڕەخنەی تێماتیكی - تیۆر و پڕاكتیك كە لەلایەن دكتۆر نەسرین ڕەئوف نووسراوە، تێیدا كۆشیعری بەرزان هەستیار و چیرۆكەكانی شێرزاد حەسەنـی وەك نموونە بۆ ئەو تێزە ڕەخنەییە هێناوەتەوە.
هەروەها پەرتووكی میتاگێرانەوە لە ڕۆمانەكانی عەبدوڵڵا سەراجدا كە لەلایەن دكتۆر ڕووناك سەڵاح نووسراوە،
جگە لە پەرتووكی فۆڕمەكانی شیعری هاوچەرخی كوردی لە باشووری كوردستان، بە خامەی دكتۆر پەروین عەبدوڵڵا و پەرتووكی شێوازەكانی شیعری ئەسیری لەژێر ڕۆشنایی قوتابخانەی چارڵس بالی ـدا بە پێنووسی دكتۆر دونیا شەهاب.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی