ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ڕۆژی خانەنشینانە لە ئاڤا میدیا و بەدواداچوون بۆ وەڵامی پرسیاری هەزاران خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەنجامەکەشی بڵاودەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: وەك ئەركێكی سەرشانی و بۆ خزمەتكردن بەو توێژەی كۆمەڵگە، ئاڤا میدیا چەند ژمارە تەلەفۆنێكی بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی خانەنشنیان پەیوەندیی بكەن و ئەو پرسیارانە بكەن كە تاوەكو ئێستا بێ وەڵام ماونەتەوە سەبارەت بە مووچە و ڕێككارەكانی خانەنشینی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ڕۆژە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستانەوە هەزاران پەیوەندیی بە ژمارە مۆبایلەكانی ئاڤا میدیاوە كراوە و لەلایەن تیمێكی تایبەتی ئاڤاوە وەڵام دراونەتەوە، خانەنشینان پرسیار دەكەن و ئێمەش تۆماریان دەكەین.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ تیمێكی ئاڤا میدیا سەرجەم پرسیارەكان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان دەكەن و دواتریش هەموو وەڵامەكان دەخرێنەوە بەرچاو و گوێی خاوەن پرسیارەكان.
زانیاریی زیاتر: سەدان خانەنشین ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی كاتژمێر 7:00ی ئێوارە لەگەڵ هەوراز گوڵپی ئامادەی نێو ستۆدیۆ بن و گوێیان لە وەڵامی پرسیارەكانیان بێت و پرسیاری دیكەش بورووژێنن.
بۆچی گرنگە: ئەمڕۆ ئاڤا میدیا دەبێتە ماڵە گەورەكەی خانەنشنیان و هەركەس ئارەزوو بكات لەنێو ستۆدیۆ دەبێتە میوانی ئێمە، ئەو كارەی تاوەكو ئێستا هیچ میدیایەكی كوردستان نەیتوانیوە بیكات، ئێمە دەیكەین و جارێكی دیكە دروشمی نە كراوە و نەبینراوە دەسەلمێنینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری