ئێران پێشوازی لە پەیامی ئاشتیی ئۆجەلان دەكات

شەیری بکە لە:
ئێران پێشوازی لە پەیامی ئاشتیی ئۆجەلان دەكات

گرافیک - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

ئێران پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان دەكات و بە هەنگاوێكی دژی توندوتیژی وەسفی دەكات.

وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-02-27، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوكرایەوە كە داوایكرد، پەكەكە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆنگرە ببەستێت. هاوکات ڕاشیگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، 2025-02-28، ڕایگەیاند، هەر هەنگاوێك ببێتە هۆی وەستاندنی تیرۆریزم و پەرەپێدانی ئاسایشی وڵاتی توركیای دراوسێمان، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێشوازیی لێ دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیوای خواستووە ئەو گۆڕانکارییە لە ئاستی ناوچەکەشدا کاریگەریی ئەرێنیی لێ بکەوێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ