
هاوکاری هاوپەیمانان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەزاران پێشمەرگە لەڕێگەی 'هەژماری من' هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێککارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە و هاوکارییەکە دابەشدەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە 6-2-2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى دوو بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، لەم مانگە سەرووی 46 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکاریی هاوپەیمانان بڕەکەی 20 ملیۆن دۆلارە، بەڵام هەمووی دابەش ناکرێت و بەشێکی بۆ پێداویستی لۆجسیتییە. زیاتر لە 50 هەزار پێشـمەرگە لێی سوودمەند دەبن، هەر پێشمەرگەیەک بڕی 230 هەزار دینار وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
53 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا