دەزگای خێرخوازی بارزانی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار بەسەر منداڵانی بێ باوک دابەش دەکات
- کوردستان
- 5 ئازار
لۆگۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازی بارزانی پڕۆژەی ئازیزانی ڕاگەیاندووە و زیاتر لە سێ هەزار منداڵی بێ باوک لە هەرێمی کوردستان بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار هاوکاری دەکرێن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی "ئازیزان" لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕاگەیەندراوە و بەو هۆیە منداڵانی بێ باوک سوودمەند دەبن، لە نوێترین بەشی پڕۆژەکەش سێ هەزار و 562 منداڵی بێ باوک تێیدا سوودمەند دەبن و بڕی ملیۆنێک و 361 هەزار و 440 دۆڵاریان بەسەردا دابەش دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند:
- ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی ناوچەکە کە نزیکەی 13ساڵە بەردەوامین، هاوکات لە چەندین بواری پەروەدەیی و پێگەیاندندا هاوکاری منداڵانی بێ باوکمان کردووە، جگە لەو چالاکیەی کە ئێستا ئەنجام دەدرێت.
- هەوڵ دەدین پێش جەژن بەشی دووەمی پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، ئەویش بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی کە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆڵار بەسەر زیاتر لە 11 هەزار منداڵدا دابەش دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ئازیزان لە ساڵی 2012 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕاگەیێنراوە، تا ئێستا زیاتر لە 16 هەزار منداڵ سوومەند بوونە کە زیاتر لە 80 ملیۆن دۆڵار پێشکەشی منداڵان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە