ئەمساڵ پڕۆژەی ڕووناكی لە سەنتەری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت
- کوردستان
- 8 ئازار

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرێكی گشتیی كارەبای سلێمانی وردەكاریی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی لە شاری سلێمانی دەخاتە ڕوو و ئاشكراشی دەكات كە ئەمساڵ پڕۆژەی ڕووناكی لە سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناكی، كە بریتییە لە دابینكردنی کارەبای 24 کاتژمێری، هەزاران مۆلیدەی گەڕەک و ماڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکوژێندرێنەوە و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەرێنیی لەسەر ژینگە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەنوەر حەمەسعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: نزیكەی ساڵێكە كار لە پڕۆژەی ڕووناكی دەكەین و بە خۆشحاڵییەوە ڕۆژی 7-3-2025، پڕۆژەی ڕووناكی لە شاری سلێمانی چووە باری جێبەجێكردنەوە و لە قۆناغی یەكەم نۆ هەزار هاوبەشی كارەبا سوودمەند دەبن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، گوتیشی، ئەم پڕۆژەیە، پڕۆژەیەكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆئەوەی لەمەودوا 24 كاتژمێری بەردەوام كارەبا بۆ هاونیشتمانیان دابین بكرێت، بەپێی ئەو پلانەی كە لە پڕۆژەی ڕووناكی دانراوە، تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ لە سەنتەری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان پرۆژەی ڕووناكی جێبەجێ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
43 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە