
دیمەنێک لە کاتی ڕاگەیاندنی بەلاغی کۆتایی دووەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرچاوە: میدیای حیزبەکە
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژانی 13 و 14ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی دەکات، لەو هەڵبژاردنەدا برپرسی نوێ هەڵدەبژێردرێن و ڕێکخەری گشتیش دەگۆڕدرێت.
وێنە گەورەكە: بزووتنەوەی گۆڕان دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەكات، تێیدا ئەنجوومەنی مەكۆكان و دواتر ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و خانەكانی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن.
لێدوانی فەڕمی: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا میدیای گوت: پێش ئەوەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بكرێت، بزووتنەوەی گۆڕان لە ناوخۆدا هەڵبژاردن دەكات و ناوەڕاستی ئەم مانگە هەموو ڕێکارێکی هەڵبژاردنەكە تەواو دەبن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لەم هەڵبژاردنەدا بە ئەگەری 99% عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری بزووتنەوەکە دەگۆڕدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنەکەدا باژێڕوان، سكرتێری مەكۆ و بەرپرسی دارایی هەڵدەبژێردرێن، بزووتنەوەی گۆڕان 25 مەكۆی هەیە، ئەمانە ڕاستەوخۆ دەبنە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیش خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی هەڵدەبژێرن.
باکگراوند: نێوەڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆران بە دروشمی "گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان" لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی سازکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت