د.شاخەوان عەبدوڵڵا: زانیاریی بانکی فەرمانبەرانی کوردستان نادرێتە وەزارەتی دارایی عێراق
- عێراق
- 10 ئازار

د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داواکاریی وەزارەتی دارایی عێراق لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی زانیاریی بانکی فەرمانبەران پێچەوانەی یاسای بانکەکانی عێراقە و لەسەر ئەو بنەمایەش ئەو زانیارییە نادرێتە وەزارەتی دارایی، داواش دەکات وەزارەتەکە لە دروستکردنی ئاستەنگی بۆ ناردنی مووچە دەستهەڵبگرێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی گشتگیریان لەسەر کۆی مووچەکانی ئەمساڵ کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکەش دەبووایە هەموو مانگێک مووچە بێ کێشە بنێرێت، بەڵام تەیف سامی داواکاری و سەرنج و تێبینی هەیە، لەسەر داواکاری ئەویش شاندی تەکنیکی کوردستان دوێنێ جارێکی دیکە سەردانی بەغدایان کردەوە.
نوسراوی فەرمی: د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا کە دوێنێ ئاڕاستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی کردووە:
- حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندیی و داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی جێبەجێکردووە، بەڵام وەزارەتەکەتان تائێستاش بەردەوامە لە دروستکردنی ئاستەنگیی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەپاساوی ئەوەی داتا و ئاماری تایبەت بە بەبانیکردنی مووچەتان بۆ ڕەوانە نەکراوە.
- بەگوێرەی ڕێنماییەکان زانیاریی تایبەت بە هەژماری بانکی فەرمانبەران تایبەتە بە بانکەکان ئەویش بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە خاوەنی ڕاستەقینەی هەژمارەکە و بەکارنەهێنانی لە بابەتی وەک سپیکردنەوەی پارە، بەگوێرەی یاسای بانکەکانی عێراقیش زانیاریی خاوەن هەژمار تەنیا بەیاسا یان بڕیاری دادگا لەگەڵ لایەنێکی دەرەکی هاوبەشی پێدەکرێت، ئەوەش بۆ پاراستنی متمانەی بانکییە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت بەو یاسایە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، هەژماری منی بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاندووە.
- فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەتان پابەندبکەن بەوەی چیتر ڕێگریی و ئاستەنگی پێچەوانەی یاسا و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دروستنەکەن، چونکە بەهۆیانەوە ناردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەستپێناکات و فەرمانبەران شایستەکانیان دواکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات