
چەندئەکتەرێکی دراماکە. وێنە - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە نێو دیمەنی درامایەکی کۆمێدی عەرەبیدا بە ناوی 'ئەلسێرک' بە شێوازێکی تەنز ئامێز لاسایی هونەرمەندی دیاری عەرەب جۆرج وەسوف دەکرێتەوە و ئەم دیمەنە دەبێتە جێی مشتومڕ لە سۆشیاڵ میدیا.
وێنە گەورەکە : لە نێو درامایەکی کۆمیدیدا کە لە مانگی ڕەمەزاندا پەخشدەکرێت یەکێک لە ئەکتەرەکان بەشێوەیەکی تەنز ئامێز لاسایی هونەرمەندی دیاری عەرەب جۆرج وەسوف دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: هونەرمەند حەسەن ئەلبەلام ئەو هونەرمەندەیە کە لاسایی جۆرج وەسوفی کردەوە و لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دیمەنەی دراماکە هەر زوو لە لایەن هەوادارانی جۆرج وەسوفەوە ئەم ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە و پێیان گووت، گاڵتەکردن بە ئازارەکانی کارەکتەرێک کارێکە سنووری ئەخلاقی تێپەڕاندووە .
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەر زوو حەسەن ئەلبەلام لە ڕێی ڤیدێۆیەکەوە داوای لێبوردنی لە جۆرج وەسوف و هەوادارانی کرد و گووتی: داوای لێبوردن لە هونەرمەند ئەبو وادیح دەکەم و سەری ماچ دەکەم، من لە گێڕانی ڕۆڵەکەمدا مەبەستم گاڵتە پێکردن نەبووە و گووتیشی داوای لێبوردنم لە هونەرمەندێکی گەورەی وەک جۆرج وەسوف هیچ شتێک لە من کەم ناکاتەوە ئەوە ڕێزگرتن و قەدر زانینە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زنجیرە درامای 'ئەلسێرک' زنجیرە درامایەکی نوێیە و لە مانگی ڕەمەزاندا نمایش دەکرێت ، چیرۆکی زنجیرەکە باس لە بابەتێکی کۆمەڵایەتی دەکات بە شێوەی کۆمیدی، چیرۆکی چەند زیندانێک دەگێڕێتەوە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی خەڵک کاری سێرک ئەنجام دەدەن . عیسا زیاب دەرهێنەری زنجیرە دراماکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد