
دیمەنی کەمپی هۆل لە سووریا کە ژمارەیەکی زۆر خێزانی چەکدارانی داعشی تێدا نیشتەجێ کراوە
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی گەڕاندنەوەی ژن و منداڵی چەکدارانی داعش کە بە ڕەچەڵەک عێراقین، ئەمڕۆش 607 کەس لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ عێراق گەڕێنرانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کردووە کە تا ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو 3200 خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە کە پێکهاتوون لە 12 هەزار و 500 کەس، نزیکەی 15 هەزار عێراقیش لە کەمپەکەدا ماون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئیدارەی کەمپی هۆل بە میدیای عێراقیی ڕاگەیاند, 161 خێزانی عێراقی کە لە 607 کەس پێکهاتوون، کەمپی هۆلیان بەرەو عێراق بەجێهێشتووە.
زانیاریی زیاتر: "ئەو خێزانانە لەڕێگەی پاسەوە گوازراونەتەوە کە حکومەتی عێراق ناردوونی، هێزێکی چاودێریی و پاراستنی ئەمریکاش بەرەو سنووری عێراق لەگەڵیانە، دواتریش لە کەمپی جەدعە لە نەینەوا جێگیر دەکرێن". ئیدارەی کەمپەکە وادەڵێت.
لەلایەکی دیکە: "هەماهەنگی لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی عێراق بەردەوامە تا هەر خێزانێکی عێراقی ئارەزوو بکات، بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنرێنەوە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون