
ئاوارەیەکی سووری و کارمەندێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بوونی کرێکارانی سووری لەو وڵاتە نایاساییە و زۆربەیان لەڕێگەی قاچاغەوە هاتوونەتە ناو وڵات یان لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوون.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا و کوژرانی عەلەوییەکان لەو وڵاتە، گوشارەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی سووری نیشتەجێی عێراق تا دێت زیاتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: ژمارەی کرێکارانی عەرەب و بیانی لە عێراق دەگاتە نزیکەی 800 هەزار کرێکار و نزیکەی 80 بۆ 90٪ـی ئەو کرێکارانەی لە چێشتخانەکانی بەغدا کار دەکەن، سوورین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد ئەسەدی دەشڵێت:
- بوونی کرێکارانی سووری لە عێراق نایاساییە، هاوکات زۆربەیان لەڕێگەی قاچاغەوە هاتوونەتە ناو وڵاتەوە یان لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوون.
- بڕیارمان دا بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخی کرێکارانی بیانی، بەڵام سوورییەکان سوودیان لێ وەرنەگرت، چونکە بەشێوەیەکی نافەرمی هاتوونەتە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژێک پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری بەو سوورییانەدا کە نیشتەجێی عێراقن و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیانی لێکردبوون ئەگەر بێت و هەوڵی نانەوەی فیتنە بدەن و ڕێز لە بەهاو داب و نەریتەکان نەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون