هاونیشتمانییەکی خانەنشین دوای وەرگرتنی مووچەکەی، پارەکە دەژمێرێت
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو مانگە بەغدا مینحە 100 هەزارییەکەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە. هاوکات ماوەی مانگێکشە هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی ئەو مینحەیە نووسراوی بۆ سوودانی کردووە، بەڵام هێشتا واژۆی لەسەر نەکردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کاتێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان كرا، مینحە 100 هەزارییەکەی لەگەڵ نەبوو، ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە مووچەکەیان لە ملیۆنێک کەمترە.
پێدراوە ڕاستەکان: مینحەکە بە ناوی بارگرانیی بژێوی بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق خەرج دەکرێت و پێویستە ساڵانە سەرۆکوەزیران نوێی بکاتەوە، واتە بە یاسا خەرج نەکراوە و بڕیارە، لە ساڵانی ڕابردوو کوردستانیشی دەگرتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە عێراق مانگی یەک مینحەکە ڕاگیرا، بەڵام مانگی دوو سوودانی ئیمزای کرد و دەستی پێکردەوە، قەرەبووی مانگی یەکیشیان وەرگرتەوە.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستانیش ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە 16ی مانگی دووەوە نووسراوی بۆ سوودانی کردووە ڕەزامەندی لەسەر بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: پێشتر مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وتبوو، پێشبینی دەکەن بۆ مانگی سێ دەستپێبکاتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئەمڕۆ ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد، بۆئەوەی بزانرێت ئەو مینحەیە لەگەڵ مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دڵنیاییەک نیە کە لەگەڵ مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ڕاگرتنەکە کاتییە و هەر کاتێک سوودانی ئیمزای بکات، مینحەکەش دەستپێدەکاتەوە و مینحەی مانگەکانی ڕابردووش دەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت