
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، خراپتێگەیشتن بەرامبەر دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ناکرێت ئێمە بڵێین مووچەی فەرمانبەرانیان دابەش دەکەین. دەشڵێت: "ئەگەر ئەوە بکەین شتێک نامێنێت بە ناوی هەرێم و هەڵدەوەشێتەوە".
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "عەرەبییە حەدەس" کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە و ڕۆژی 06-02-2024، واتە پێش بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە مووچە تۆمارکراوە، بۆ یەکەمجار بەڕاشکاوی باسی پرسی مووچە و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لێدوانی فەرمی: سوودانی دەڵێت: "خراپتێگەیشتن هەیە سەبارەت بە دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێم لەسەر ئاستی دامەزراوەکان و میدیا. شتێک نییە بە ناوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەوەی هەیە بەشە بودجەی هەرێمە کە لە یاسای بودجە بە 12.67 دیاریکراوە، ئێمە دەیدەین بە هەرێم دوای جێبەجێکردنی ئەو پابەندییانەی بۆی دیاریکراوە لە یاساکە، هەرێم خۆی دابەشی دەکات ئینجا دەیدات بە پرۆژە یان مووچە یان هەر شتێکی دیکە".
قووڵتر: بە ئاماژەدان بەوەی هەرێمی کوردستان پەرلەمان و حکومەتی خۆی هەیە و بەپێی دەستوور دەسەڵاتیان دیاریکراوە، سوودانی دەڵێت: "ئەگەر ئێمە بڵێین ڕاستەوخۆ دەیدەین، واتە پێویستە هەڵبووەشێتەوە و هیچ کیانێک نامێنێ بە ناوی هەرێم. ئەگەر هەرێم بەوە ڕازییە ئێمە لە بەیانییەوە دەیکەین و یاساکانی بۆ هەمواردەکەینەوە".
بۆچی گرنگە: دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق کە حکومەتی ناوەندی پابەند کرد بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە هەر دۆخێکدا بێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت خۆیان لەڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە مووچە دابەش دەکەن، وێڕای ئەمەش بەردەوام لەمپەر و بیانووی نوێ دروستدەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 خولەک لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا