
دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من ئاگاداری فەرمانبەرانی 18 بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندی وەزارەتی دارایی کردوەتەوە، لە سبەیەوە مووچەکانیان دەچێتە سەر هەژماری بانکیان. هاوکات
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگی ئاداری 2023 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند و ئامانجەکە ئەوەیە هەموو فەرمانبەران لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی هەژماری من ناوی 18 ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی بڵاوکردەوە، سبەی دووشەممە فەرمانبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کورتە نامەیەکیان پێ دەگات، دوای ئەوە دەتوانن بچن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە مووچەکانیان ڕابکێشن.
دواتر تیمی هەژماری من لیستی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتی دیکەی ڕاگەیاند، کە دابەشکردنی مووچەیان پێشخراوە و سبەی وەری دەگرن، ئەوانیش بریتین لە:
٠ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
٠ بەڕێوەبەرایەتیی بانکە بازرگانییەکان بە سەرجەم لقەکانییەوە.
٠ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و پۆلیسی ناوخۆ.
٠ دەستەی مافی مرۆڤ و چەندین شوێنی دیکە کە 'هەژماری من' یان هەیە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی داتاکانی تیمی هەژماری من، ئێستا زیاتر لە 730 مووچەخۆر لە هەشت بانکی هەژماری من ناویان تۆمارکراوە، تەنیا 300 مووچەخۆر ماون ناویان تۆمار بکرێت، وا چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناویان تۆمار بکرێت و لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەربگرن.
ناوی 18 ناوەند و بەڕێوەبەرایەتییەکان:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شاخی گۆیژە دزی لە چەند شاخەوانێک دەکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤانس: ئێران دەتوانێت وزەی ئەتۆمیی هەبێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
دوو گەنجی ژینگەدۆست زبڵ و خاشاکی سەیرانکەران پاک دەکەنەوە
2 ئایار
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
1 ئایار
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شاخی گۆیژە دزی لە چەند شاخەوانێک دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا هۆکاری نەناردنی پارەی مووچەی کوردستان ئاشکرا ناکات
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان هۆکاری نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە زەیت لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت