بەغدا ماوەی 10 ساڵە مووچەی چەند توێژێکی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ماوەی دە ساڵە حکومەتی عێراق مووچە بێ هاوژینان و کەسانی کەمدەرامەت و بەساڵاچووانی ڕاگرتووە، ئێستا ئەو کەسانە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای بەدواداچوونیان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بۆ چارەسەری گرفت و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ کێشە داراییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سەردانی بەغدای کردووە، چەندین جاریش بابەتی بڕینی مووچەی چاوەدێری کۆمەڵایەتی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆ بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی یەکجاری بۆ نەدۆزراوەتەوە و بێ ئەنجامە.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانە مووچەکانیان ڕاگیراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کەسانی بێ سەرپەرشت و بێ هاوژینان و بەساڵاچووان و کەسانی کەمدەرامەتن، چەندین جار بەڵێنی چارەسەری ئەو گرفتەی بە هەرێمی کوردستان داوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە هاوژینیان نییە و تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان ئەو 150 هەزار دینارەیە، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوونیان بۆ ڕاگرتنی مووچەکانیان بکرێت، چونکە ئێستا بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی ئەو بڕە پارەیە بۆ پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی هەولێر و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕاگرتنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لەپاڵ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان پرسی هەموو کۆبوونەوەکانمان بووە، ئێستاش مەلەفەکە لای شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تاوەکو چارەسەرێکی یەکجاری بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پارە دەدرێتە پڕۆژە بازرگانییە بچووک و مامناوەندەکان و لێیان وەرناگیرێتەوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی بەشێکی دیکەی مووچەخۆران بۆ سبەی پێشخرا
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی پڕۆژەی هەژماری من دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لیستی مووچەی فەرمانبەران بە 24 کاتژمێر ئامادە کرا