ئاڤا نیوز
قایمقامی هەڵەبجە، وەک هاندانێک لە ڕۆژی جیهانی ژناندا پێنج خانمی پیشەگەری شارەکەی خەڵاتکرد، بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێک تا زیاتر پشت بە تواناکانیان ببەستن.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەشتـی مارس، قایمقامی هەڵەبجە پێنج هەزار دۆلاری بەخشی بە پێنج خانمی سنوورەکە، تاوەکو لە ڕێگەیەوە پەرەی زیاتر بە توانا مرۆییەکانیان بدەن.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت: پلانمان هەیە لەداهاتوودا هاوکاری ماددی بەردەوام بۆ خانمان بدۆزینەوە، بیکەینە نەریت تەنیا لەڕۆژی هەشتی مارس دا نەبێت، بەڵکو لەکاتەکانی دیكەشدا بتوانین هاوکاری خانمانی دەستڕەنگینی شارەکەمان بین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیاریکردنی هەشتی مارس وەک ڕۆژێکی جیهانی تایبەت بە ژنان، بۆ ئەو ڕووداوە دەگەڕێتەوە لە ساڵی 1857، کە سەرجەم کرێکارە ژنەکانی کارگەیەکی قوماش و دوورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داهات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام بەهێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ژنەکان و سوکایەتی پێکردنیان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش