ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای قەرەبووی ماددی بۆ قوربانیانی هەڵەبجە دەکات
- عێراق
- 17 ئازار

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە چەپکە گوڵێکەوە چووەتە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و چەپکە گوڵەکەی پێشکەشی هەڵەبجە کردووە. داوا دەکات حکومەتی عێراق قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیانی کیمابارانی هەڵەبجە بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای 37 ساڵ لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، هێشتا حکومەتی عێراق داوای لێبوردنی نەکردووە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیانی هەڵەبجەی نەکردووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە کراوە، بەڵام ئاستەنگی بۆ دروستکراوە و دەنگی لەسەر نەدراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. ئەعرەجی داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات لهڕيگهى پلان وبهرنامهى هۆشياركردنهوه و ههروهها قهرهبووكردنى ماددى و مهعنهوى كهسوكارى قوربانيان، چارهسهرى ئاسهوارهكانى تاوانهكانى ڕژێمى پێشوو بكرێت.
لە دانیشتنەکەی نێوانیان باسی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی، نێوان دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ وهەرێمی کوردستان کراوە.
باکگراوند: قاسم ئەعرەجی، ئەندامی باڵای ڕێکخراوی بەدر بووە، لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی وەزیری ناوخۆ بووە، لە ساڵی 2020ـەوە لە پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون