شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری بواری هونەری ئاڤا میدیا
ئەم ڕەمەزانە بۆ بینەری کورد ئاڤا میدیا شاشەیەکی ئاوەدان و تێر و پڕە، هەر بەڕاستی شاشەیەکە کۆنترۆڵی لەدەستی خەڵک داگرت و خێزانی لە دەوری یەک شاشە کۆکردەوە.
لێرەدا دەمەوێت باسی یەک بەرهەمی نەکراو و نەبینراو بکەم کە ئاڤا ئەم ڕەمەزانە پێشکەشی کرد، درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ هەروەک ناوەکەی لە ئاستێکی بەرزی هونەریدا بوو، کۆمیدیایەکی پیشانداین جیاواز لەو ئاستە نزمەی کە ئەو پەیامەی بڵاودەکردەوە، کۆمیدیا بریتییە لە قسەی ئاست نزم و نەشیاو و جنێودان، پێی وتین کۆمیدیا ئەو ژانرە جوانەیە کە هەر بە پێکەنینەوە دەتوانێت قووڵترین ئازار و کێشەکانی کۆمەڵگە پیشان بدات. بۆیە بەوە دەستمپێکرد و وتم، بەرەو بەرزاییەکان نە کرابوو نە بینرابوو.
بەرەو بەرزاییەکان لە 15 ئەڵقەدا دەستی بۆ ژمارەیەک دەرد و دیاردەی شاراوەی کۆمەڵگە برد کە ئەرکی هونەر و میدیا و کۆمەڵگەیە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنیان بنێت.
ئەو قسەیە لەناو کورد باوە کە دەگوترێت، هیچ ماڵێک بێ کێشە نییە، بەڵام ئەم درامایە کۆمەڵێک کێشەی پیشانداین کە بەبێ ئەوەی ئێمە بە کێشەی بزانین نەخۆشییەکە و لەنێو ماڵی هەمووماندا هەیە، بیری خستینەوە کە ئەمانە هەن و لە ماڵی ئێوەشدا هەیە و بێ ئەوەی پێی بزانن کێشەن و کار بۆ بەرپێگرتنی بکەن.
من چەندینجار بە قاقا بە دیار مەشهەدێکی دراماکەوە پێکەنیوم، هەندێکجاریش دڵم پڕبووە بەڵام هەر دوای چەند ساتێک بیرم کەوتووەتەوە ئەو دیمەنەی بینیم یەکێکە لە کێشەکان، لە ماڵی خۆم و نزیکەکانمدا بەدیم کردووە، کەواتە هەیە. دراماکە بۆیە سەرکەوتوو بوو بە زمانی خەڵک قسەی دەکرد و لە هەناوی خەڵک هاتبووە دەرەوە.
بەرەو بەرزاییەکان تووشی فزوڵییەتێکی دەکردیت، هەر یەکێک لە ئێمەی بینەر حەز بکەین ببین بە (پەرۆش و کارزان) ئێمەش ماڵ بە ماڵ بگەڕێین و ببینین لەودیو دەرگا و دیوارەکان چی دەگوزەرێت.
بەسادەیی هەموو ئەو چیرۆکانەی لە بەرەو بەرزاییەکاندا بینیمان، کوردۆ بۆ ژیانی باس دەکات، نیشاندەری واقیعی ژیانی کۆمەڵایەتی کورد بوو، ئەمە جگە لە نیشاندانی ئەو نەهامەتییانەی بەسەر کورددا هاتوون و دێن.
قورسە ئێش و ئازار، کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی بە خەندە و پێکەنەوە بگەیێنیت بە خەڵک و هەوڵی چاکسازی کۆمەڵایەتیش بدەیت. ئەم هەنگاوە دەستخۆشی دەوێت، هاندانیشی پێویستە بۆ بەردەوامی کاری هاوشێوە. ناچمە ئاستی هونەری بەرزی بەرهەمهێنانەوە کە ئەوەش بۆ خۆی بابەتێکی دیکەیە و دەشێت لەسەری بووەستین.
چیرۆکەکان کۆتاییان نەهاتووە، زۆر زیاترن و هەن، چۆن دوای هەموو ئەڵقەیەک بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی چیرۆک و ڕووداوەکانی ئەڵقەی دواتر بووین، ئێستاش بەتاسەوە چاوەڕێی درێژەی ڕووداوەکانی بەرەو بەرزاییەکانم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
لە شەڕی نێوان ڕاستی و چەواشەکاریدا..
18 ئازار
هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان؛ بەردەوامی و هەستانەوەیەکى پڕ لە ئیرادە
16 ئازار
هۆکارەکانی پشت ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار