ڤیدیۆ؛ ئاگرەکەی هەولێر سەرهەڵدەداتەوە و بەرگریی شارستانی دڵنیایی دەدات
- کوردستان
- 2024-03-09

چەند دیمەنێک لە ئاگرەکەی هەولێر، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی باکوور لە هەولێر دووبارە سەریهەڵداوەتەوە، بەرگریی شارستانی دڵنیایی دەدات لەوەی مەترسیدار نییە و تیمەکان لە ئامادەباشیدان.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی ديکۆرات و کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی بیناسازی کەوتەوە، هەرچەندە تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام ئێوارە لەژێر داروپەردوی کۆگاکە دیسان سەریهەڵدایەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ماددانەی لەناو کۆکاگەدا بوون کە زوو ئاگردەگرن وەک "دەبەی غاز، تەپەدۆر و پلاستیک" دووبارە لە کۆگاکە ئاگر سەریهەڵداوەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئامادەن و خەرکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
لێدوانە فەرمییەکان: کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: " لە بەیانییەوە شەش جار ئاگرەکە سەریهەڵداوەتەوە، بەردەوام چوار تیمی ئاگرکوژێنەوە ئامادەن بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی، هاونیشمانیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەکی نەماوە".
هۆکارە زانراوەکان: ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر لەبارەی هۆکارەکەی بە ئاڤا نیوزی گوت: گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دڵنیانین و لێکۆڵینەوە بەردەوامە. کاروان میراودەلیش هۆکارەکەی بۆ هەبوونی شۆرتی کارەبا لە ئامێری کارەبایی دەرگای کۆگاکە گەڕاندەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە