وێنەی قەڵای هەولێر لە ئاسمانەوە - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە ژمارەیەک ڕێوی لەسەر قەڵای هەولێر دەبینرێن و بە ئاشکرا هاتووچۆ دەکەن، ئەم ڕێوییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگی داوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان 12 ڕێوی لەناو گەرەکەکانی قەڵا دەژین.
چیرۆکی سەرەکی: ماوە ماوە ڤیدیۆی کۆمەڵێک ڕێوی لەسەر قەڵا بڵاو دەبێتەوە، بەلای هەندێک خەڵکەوە کە بینیویانن دەڵێن، ئەوانە ڕێوی نین، بەڵکو پشیلەن یان ئاژەڵی دیکەن، بەڵام ئافرەتێک کە ئیش و کار و ژیانیشی لەسەر قەڵایە، دەڵێت، ئەوانە ڕێوین، یەک و دووانیش نین، بەڵکو 12 ڕێوی زیاتریشن.
لێدوانی فەرمی: ئارەزوو حەسەن، دامەزرێنەری كۆمپانیایەكی گەشتیارییە لە پۆدکاستی کۆمەڵێک گەنجدا باسی کردووە و دەڵێی، ئێستا 12ڕێوی لەسەر قەڵای هەولێر هەن، ئەو ڕێوییانە هی ئێستا نین، بەڵكو چەندین ساڵە لەسەر قەڵا دەژین.
- ڕەنگە خەڵك ئەو زانیارییەیان نەبێت، بەڵام "ئێمە كە لەسەر قەڵا دەژین و لەوێ كار دەكەین بە چاوی خۆمان دەبینین"، دەشڵێ وردە وردە كۆتر و باڵندەكانی دیكەی سەر قەڵا دەخۆن.
لەلایەکی دیکەوە: هەوراز مزەفەر، بەرپرسی پەیوەندی و مەراسیمەكانی سەر قەڵات بە ئاڤا میدیای گوت، ڕێوییەكان سوودیان هەیە و ناهێڵن ژمارەی جورج و مشك لەسەر قەڵا زۆر بێت، ئەو ڕێویانە بەدەستی ئەنقەست نەبردراون بۆ سەر قەڵا، بەڵكوو خۆیان لەوێ بوونە و لە سەردەمی كۆڕۆنا ژمارەیان زیاد بووە.
- "من كە زۆرترین كاتم لەسەر قەڵایە، هەرگیز لە دوو دانە زیاترم بەیەكەوە نەدیوە، بەڵكو یەك یەك و دوو دوو دەیانبینم".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ میوانداریی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە