
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوتی بەدەستهاتووی مانگی شووباتی ڕابردووی ڕاگەیاند، ئەمە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات تواناکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی دیاریکراودا زیاد بکات، ئامانجی ئەوەیە لەنێوان ساڵانی 2028 بۆ 2029 توانانی بەرهەمهێنان بگەیێنێتە زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات 95 ملیۆن و 148 هەزار و 167 بەرمیل بووە.
زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 94 ملیۆن و 375 هەزار و 12 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی بۆ ئوردن بڕی 419 هەزار و 846 بەرمیل بووە و بڕی هەناردەکراوی کێڵگەی گەیارە 353 هەزار و 309 بەرمیل بووە.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، عێراق چوارەم وڵاتی هەرە دەوڵەمەندی یەدەگی نەوتە لەسەر ئاستی جیهان کە تواناکەی 145 ملیار بەرمیلە.
قوڵتر: بەگوێرەی سۆمۆ، عێراق پێگەی پێنجەم وڵاتانی جیهانی وەرگرتووە لە بەرهەمهێنانی نەوت کە ڕۆژانە 4.24 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەمەش بووەتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت دوای سعودییە لە ڕێکخراوی ئۆپێک، لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە چوارەم دەوڵەمەندترین وڵات لە یەدەگی نەوت، کە نزیکەی 145 ملیار بەرمیلە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند