چەند خاڵێک سەبارەت بە پرسی بەپارێزگاناساندنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق
- بیروڕا
- 27 ئازار

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor

گرافیک (بڕوا ئیبراهیم) ئاڤا نیوز
یەکەم: سەرەتا دەبێت ئەو ڕاستییە لەبیرنەکەین پەرلەمانی عێراق بڵێت یان نا، هەڵەبجە بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2014ـەوە پارێزگایە و عێراق هەر ناچارە دان بەم ڕاستییەدا بنێت.
تازە ئەم بابەتە گەڕانەوەی تیا نییە و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان وەک پارێزگا ناسراوە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە عێراق دان بەم واقیعەدا بنێت، جا عێراق ئەمە بکات یان نا، تازە هەڵەبجە پارێزگایە.
واتە ئێمە داوا لە عێراق ناکەین هەڵەبجە بکاتە پارێزگا، بەڵکو داوا دەکەین دان بەو واقیعەدا بنێت و لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ ئەو شارە کارەساتبارەدا بکات.
دووەم: حکومەتی ناوەندی و پەرلەمانی عێراق لەزۆر بابەتی دیکەش سەبارەت بە هەڵەبجە کەمتەرخەم و تاوانبارن، ئەوە تەنها پرسی بەپارێزگاناساندنی هەڵەبجە نییە کە پشتگوێی دەخەن، بەڵکو زۆر بابەتی دیکەی یاسایی هەیە کە مافی هەڵەبجەیە بەسەر بەغداوە جێبەجێی ناکات و پەرلەمانی عێراقیش هەر خۆی لێ نادات، وەک پرسی قەرەبووکردنەوەی شارەکە و دانیشتوانەکەی.
ئەم پرسە گرنگترین پرسێکە کە دەوڵەتی عێراق پشتگوێی خستووە بەداخەوە لەمەدا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کەمتەرخەم بوون لە سەرجەم خولەکان.
سێیەم: پرسی قەرەبوکردنەوەی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لەپای کارەساتی 16/3/1988 کە ئەو شارە لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی عێراقەوە بۆردوومان کرا، پرسێکە دەکرێ لەپێش بابەتی بەپارێزگا ناساندنیشەوە بێت، چونکە ئەو پرسە زۆر پشتگوێخراوە و بابەتێکی تەواو قانوونییە و حەقی خەڵکی هەڵەبجەیە کە لەپای ئەو کارەساتە و وێرانکردنی شارەکەیان یەک بەیەک قەرەبوو بکرێنەوە، جێی پرسیارە کە تائێستا ئەو پرسە گرنگی تەواوەتی خۆی پێ نەدراوە.
چوارەم: ئەو کەس و لایەنانەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستانەوە مەرایی بۆ لایەن و کەسایەتییە شیعەکان دەکەن، دەکرێ لە پاش پرسی دواخستنی چەند جارەی کەیسی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق لە سەردەستی دۆستەکانییان لە بەغدا، دەبێت جارێکی دیکە بە حساباتەکانیاندا بچنەوە و ڕاستییەکان بە چاوی خۆیان ببینن.
ئایا خاتری ئەوان لەلای دۆستەکانییان لە بەغدا بایی ئەوەی تیا نییە لە پرسێکی وادا سودی لێ ببینرێت، یاخود ئەمانە لە هەرێمەوە دڵداری یەکلایەنە لەگەڵ کەسایەتییەکان و پارت و لایەنە عێراقییەکان دەکەن؟
پێنجەم: ڕۆڵی لایەنەکانی (ئۆپۆزیسیۆن) لەم بابەتەدا چییە؟ بۆچی پەیوەندیەکانییان لەگەڵ لایەنە شیعەکان بەکار ناهێنن بۆ ئەم پرسە، لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە لە پرسی مووچەدا هەرێمیان تاوانبار دەکرد و بەغدایان وەک وڵاتی یاسا و دەستوور وێنا دەکرد، فەرموون ئەگەر بەغدا دڵسۆزە و بە یاسا مامەڵە دەکات خۆ پرسی داننان بە هەڵەبجە وەک پارێزگا پرسێکی تەواو یاساییە، بۆچی پشتگوێیی دەخات وەک زۆر پرسی دیکە؟
شەشەم: کەواتە بەغدا بەیەک چاو سەیری هەموو کوردستان دەکات و نایەوێت لە هیچ لایەکەوە بەرەو پێش بچێت و گەشە بکات و هەموو ئەو فرمێسکە تیمساحیەش بۆ هەڵەبجە و پرسەکانی دیکەی دەڕژن هیچ نیە جگە لە خۆڵکردنە چاوی خەڵک و لایەنە سیاسییە جیاجیاکانی کوردستان و دەبێت لەم ڕاستییە دڵنیا بن.
حەوتەم: یەکدەنگی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پرسی بەپارێزگا ناساندنی هەڵەبجەدا ڕاستە گرنگە، بەڵام هەردەبێ وابێت، ئەی قابیلە فراکسیۆن هەبێ کوردبێ و دژایەتی ئەم پرسە بکات؟! گرنگ ئەوەیە بابەتی یەکدەنگی و یەکبوون بۆ سەرجەم پرسە کوردستانییەکان لە بەغدا بکرێتە سیاسەتێکی نیشتمانی و تەواوی فراکسیۆنەکان پێوەی پابەند بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
29 ئایار
مێزە بچووکەکەی واشنتن: کلیلی گۆڕانکاری لە وزە و ئابووری هەرێمدا
27 ئایار
ئایا ڕێگای دووەم بوونی هەیە؟
25 ئایار
ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟
24 ئایار
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
- بیروڕا
- 31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان