
وێنەی دیناری عێراقی - دوو دەست کە نیشانەکانی سورێژەیان لەسەرە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا قسەی ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێ ڕەتدەکاتەوە، گوایە پارەی هەڵمەتی کوتانی سورێژە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانتارێکی نەوی نوێ لەم ڕۆژانە بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی زیاتر لە یەک ملیار دیناری بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناردووە کەچی خەرجی ناکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت: بە نووسراوی ژمارە (190677) کە لە 8-10-2024 دەرچووە تیایدا هاتووە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی نۆ ملیار و 90 ملیۆن و 765 هەزار دینار لە فەرمانگەی بوودجە بۆ فەرمانگەی ژمێرکاری بۆ هەڵمەتی کوتان لە سەرتاسەری عێراق.
- پشکی هەرێمی کوردستان لەو بڕە بریتی بووە لە یەک ملیار و 78 ملیۆن و 294 هەزار دینار، ئەمەش بۆ پاداشتی تیمەکان و کرێی هاتووچۆ و خەرجی هاتوچۆ.
- لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش هاتووە: دەبێ جیاوازی بکرێت لەنێوان تەرخانکردن و تەمویل کردن، هێشتا یەک دیناری ئەو پارەیەمان بۆ نەهاتووە. کاتێک تیمەکانمان لە بەغدا سەروسۆراغی ئەو پارەیان کردووە، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وتویانە ئەو پارەیە لەسەر بودجەی ساڵی 2025 دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن