
بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
تیمێک لە پشکنەرانی نێودەوڵەتی سەردانی سووریایان کردووە و لە نزیکەوە چاودێری کۆگاکانی چەکی کیمیایی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: تیمێکی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) لە ڕۆژانی 12-21ـی ئادار سەردانی سووریایان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی پاشماوەکانی عەمبارکردنی نایاسایی ئەسەد. پێنج شوێن لەلایەن پشکنەرانەوە سەردانی کران، کە هەندێکیان تاڵان کرابوون یان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرابوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حکومەتی سووریا بە هەموو جۆرێک هاوکاری تیمەکەی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی کۆگا و پاشماوەکانی چەکی کیمیایی بکەن.
زانیاریی زیاتر: شارەزایان لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێیان وایە هێشتا کۆگای دیکەی نایاسایی لە سووریادا هەن و دەیانەوێت سەردانی زیاتر لە 100 شوێنی دیکە بکەن کە پێدەچێت لەلایەن هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەسەدەوە دروستکرابێت یان کۆکرابێتەوە. هەروەها ڕێکخراوەکە ئامادەکارییەکانی بۆ کردنەوەی ئۆفیسێکی مەیدانی لە سووریا دەستپێکردووە.
باکگراوند: پێشتر ڕژێمی بەشار ئەسەد و ڕووسیا هەمیشە ڕەتیان دەکردەوە لە جەنگی ناوخۆی سووریا چەکی کیمیاییان بەکارهێنا بێت کە ماوەی 14 ساڵ بەردەوام بوو و بووە هۆی کوشتنی سەدان هەزار هاووڵاتی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور داوا لە ئەمریکا دەکات هەڕەشە سەربازییەکانی ڕابگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئونروا: غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگری یارمەتیی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی سورابایا لەسەرە هێڵی شەمەندەفەر کڕین و فرۆشتن دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی چی کرد؟
24 ئایار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
نوێنەری ترەمپ بۆ سووریا نەخشەڕێگایەک دەداتە ئەحمەد شەرع
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئونروا: غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگری یارمەتیی هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێشنیازی 'ڕێککەوتنی سەرەتایی' پێشکەش بە ئێران دەکات