
دیمەنی ئاگرەکەی سنووری قەزای دووکان
ئاڤا نیوز
کاتژمێر چواری ئیوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە نزیک گوندی قەمچووغە لە سنووری قەزای دووکان کەوتووەتەوە و ماوەی حەوت کاتژمێرە کۆنترۆڵ نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای هەڵبوونی ئاگرەکە زۆر کەم بووە و خەڵکی ناوچەکە گرنگییان پێنەداوە، بەڵام دواتر بەهۆی بای بەهێزەوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و فراوانتر بووە، ژمارەیەک لە تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کوژانەن، بەڵام تائێستا نەتوانراوە کۆنترڵ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ژیوار عەبدوڵرەحمان، پەیامنێر ئاڤا، ڕایگەیاند، لەو کاتەی ئاگرەکە کەوتووەتەوە و تەشەنەی سەندووە، چوار تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی سەختی ڕێگاکە و ناوچەکە نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، جگە لە تیمی بەرگریی شارستانی گوندنشیناش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
- تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.
- جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
- ئاگرەکە لە ڕەز و باغی هاووڵاتییان دوورکەوتووەتەوە و بەرەو کێوەکان دەڕوات، بە پێی پێشبینییەکان تا بەرەبەیانیش بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
41 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات