
دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق؛ تێبینی: وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لە دەروازەی سنووری شەلەمچە لە باشووری عێراق دەست بەسەر بڕێک ماددەی کریستاڵی هۆشبەر دەگێرێت، کە لە نێو نانی جۆری تۆست حەشار درابوو.
وێنە گەورەکە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سێ مانگی ئەم ساڵدا، هەزار و 559 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا 194 بازرگانی نێودەوڵەتین و هەزار و 365 بازرگانی دیکەشیان ناوخۆیین، دەستیشیان بەسەر دوو تۆن و 156 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەروازەی سنووری شەلەمچەی نێوان عێراق و ئێران، قاچاخچییەکی ماددەی هۆشبەر بە هەزار و 450 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵەوە کە بەشێوەیەکی پیشەیی لەنێو نانی جۆری تۆست شاردبووەوە، دەستگیر کرا.
زانیاریی زیاتر: لەهەمان دەروازە، پێنچشەممەی ڕابردوو 27-3-2025، گەشتیارێکی عێراقی کە لە ئێرانەوە گەڕابوویەوە، بڕێک ماددەی کریستاڵی لە نێو بۆرییەکدا شاردبووەوە، دەستگیر کرا.
ئەمەش بزانە: لە ساڵانی 2022، 2023 و 2024، لە عێراق 40 هەزار کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێك بە هەشت هەزار حەبی ترامادۆڵ و 10 كیلۆگرام ماریجواناوە دەستگیر دەكرێن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون