وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەبێت سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دابنرێت
- عێراق
- 3 نیسان

ساتی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەیەک لە سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی قووڵی خۆی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سووریا دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو 2-4-2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دوو هێرشی جیاوازدا دەورووبەری بینای توێژینەوەی زانستی کە دەکەوێتە گەڕەکی بەرزە لە ناوەڕاستی دیمەشقی پایتەخت و فڕۆکەخانەی سەربازیی حەمای کردە ئامانج، لەئاکامدا نۆ هاووڵاتیی کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی سیڤیل، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هاوکات هەڕەشە لە سەروەری نیشتمانیی دەوڵەتان دەکات.
زانیاریی زیاتر: "هەڵوێستی عێراق ڕوونە و پشتگیری لە گەلی سووریا دەکات. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی هەڵگرێت و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنێت". وەزارەتی دەرەوەی عێراق وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون