
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان - باڵی گردی زەرگەتە ڕایدەگەیەنێت، سێیەمین كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دەبەستن و ئامادەكارییەكان تەواوكراون.
وێنە گەورەكە: لە مانگی شوباتی ڕابردوو، فەرمانگەی پارت و ڕێكخراوە سیاسییەكان بە نووسراوی فەرمی داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان كرد كۆنفرانسی ڕێكخستنەوەی حیزبی ببەستن، هەردوو باڵی بزووتنەوەكەش 'باڵی گەڕەكی كوردسات و باڵی گردی زەرگەتە' خۆیان بە میراتگری شەرعی بزووتنەوەی گۆڕان دەزانن و كەسیان دان بە كۆنفرانسی ئەوەی تریان نانێت.
لێدوانی فەرمی: یاسین حەمەعەلی، لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕانی زەرگەتە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە 5-4-2025 كاتژمێر 10ـی بەیانی، لە هۆڵی كۆنفرانسەكان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، سێیەمین کۆنفرانس دەبەستین، ئەوەش پاڵپشت بە بڕیارەکانی کۆمیسیۆن و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، بۆ ئەم مەبەستەس دەستەی بەستنی كۆنفرانس، بانگهێشتی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان دەكات، بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆنفرانسەکە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: گۆڕانی كوردسات پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەو كۆنفرانسەی گردی زەرگەتە، یاسایی نییە و پووچەڵە، بەو پێیەی كۆمیسیۆن ئامادە نییە چاودێریی كۆنفرانسەكە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت