
لە ماوەی مانگی ڕابردوو، ستافی ماڵە جوانەكەی ئاڤا بە كۆمەڵێك بڕگە و بابەتی جوان و سەرنجڕاكێش مانگی ڕەمەزانیان لە خەڵكی كوردستان پیرۆز كرد و ماڵەكانیان بە چەندین بڕگەی سەرنجڕاكێش ئاوەدان كردەوە.
بەپێی هەموو ڕاپرسییەكان ئاڤا لەم مانگە پیرۆزەدا پڕبینەرترین بوو، ئەمەش یەكەم ئەزموونی ئاڤا بوو لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، لەكاتێكدا تەمەنی ئەم شاشە دڵگیرە هێشتا كەمترە لە ساڵێك، كەواتە چاوەڕێ بن و بزانن بۆ ساڵی داهاتوو چی تر دەكەین.
(خۆری ئاڤا) یەكێك لە بەرنامە پڕ بینەرەكانی شاشەی ئاڤا بوو لەم مانگە پیرۆزەدا، كە دەكرێ وەك خۆری هەڵهاتووی سەر ماڵەهەژار و لەبیركراوەكانی وڵات پێناسەی بكەین. خۆری ئاڤا، خۆرێك بوو هەموو بەیانی و ئێوارەیەك بەسەر ئەو ماڵانەدا هەڵدەهات كە ڕوو لە هەتاو نەبوون.
تیشکی خۆری ئاڤا هەموو ڕۆژێكی ڕەمەزان لە كڵاوڕۆژنەوە دەچوویە ناو ئەو ماڵانەی ساڵانێك بوو چاوەرێی فریادڕەسێك بوون، ئەو ماڵانەی هەژاری و سەرما و نسرمی زستانێكی سارد و سەخت لە سووچی كۆڵانێكی فەرامۆشكراوی شاردا تەنگی پێهەڵچنیبوون، خۆری گەرمی ئاڤا بەسەر ئەم ماڵە ساردانەدا هەڵئەهات و گەرمی دەكردنەوە.
كاتێك پێشكەشكاری بەرنامە و ستافەكەی دەچوونە هەر ماڵێك، بۆ خۆیان فرمێسك و بۆ ئەوان پێكەنینیان بە دیاریی دەبرد، هیوا و ئومێدێكیان بەو ماڵانە دەبەخشی كە تەسلیمی بێهیوایی بوو بوون و پێیان وابوو ئیدی هەژاری قەدەری ئەوانە و كۆمەڵگاش ئەوانی لەبیركردووە.
بەڵام كاتێ خانمی خۆری ئاڤا بە جلوبەرگی ڕەسەنی كوردییەوە تەقەی لە دەرگای ماڵیان دەدا، ئیدی ئەوانی لەگەڵ كۆمەڵگە ئاشت دەكردەوە و پێی دەوتن وەرنە دەرێ؛ ئەوە خۆرهەڵهات، چی تر ئێوە لەبیركراو نین، لەمڕۆوە دەنگتان بەرزە و دەگاتە هەمو شوێنێكی كوردستان.
بەرنامەی خۆری ئاڤا بە سپۆنسەری دەزگایەکی خێرخواز و دەستكراوە بەڕێوەچوو، كە ئەویش دەزگای حاجی ئیدریس سورچی بوو.
دەزگای حاجی ئیدریس سورچی، درێغیان نەكرد لە بەخشین و هاوكاریی هەموو ئەو كەس و ماڵە هەژارانەی لەم مانگە پیرۆزەدا خۆری ئاڤا بەسەری كردنەوە. لێرەوە سوپاسی تایبەتیمان بۆیان هەیە، خودا خێری ئێوەش بنووسێت و دووربن لە بەڵا.
بەرنامەكە جگە لە دیاریی ڕۆژانە، لە كۆتاییشدا بەشێوەی تیروپشك (10) خانووی كردە دیاری بۆ ئەو خێزانە بەڕێزانە، كە وەك بینیمان لە بارودۆخێكی سەختی گوزەراندا ژیانیان بەسەر دەبرد، بەو ئومێدەی ئەمە سەرەتایەك بێت بۆ گۆڕینی ژیانیان و ڕزگاربوونیان لە هەژاری؛ پیرۆزیان بێت.
بەو هیوایەی دەوڵەمەندانی دیكەش لە پاش ئەم بەرنامەیە بەردەوام بن لە دەستگیرۆیی ئەو خێزانانە و هەر كەس و خێزانێكی دیكەش کە پێویستی بە هاوکاری بێت.
هەژاریی عەیبەیەك نییە، بەڵكو بارودۆخێكی كۆمەڵایەتیی جیهانیی مێژووییە و دووچاری مرۆڤ دەبێتەوە و ئەركی كۆمەڵگا و دەوڵەتانە هەوڵی لەناوبردن و كەمكردنەوەی بدەن.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەكێك لە جوانییەكانی بەرنامەكە، شاردنەوەی ڕووخساری ئەندامانی ئەو خێزانە بەڕێزانە بوو كە بەرنامەكە هاوکاریی دەكردن، چونكە وەك ستافی بەرنامەکە دەڵێن: پێمان وابوو هیچ شتێك لە كەرامەتی مرۆڤ گەورەتر و پیرۆزتر نییە.
سوپاس بۆ خوا وەك نەریتێكی كۆمەڵگای كوردستان كە خێر و چاكە كردنە، ئاڤا ئەم بەرنامە جوانەی دەستپێكرد، پشت بەخوا و بە هیمەتی سپۆنسەر و خێرخوازانیش لە ساڵانی داهاتووشدا بە جوانتر و فراوانتر و بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لەلایەك ئەركی میدیای بەرپرسیار و خاوەن مۆراڵە، لەلایەكی تریش جێبەجێكردنی ڕێنماییە ئاینییەكان و ئامۆژگاریی قورئانی پیرۆزە كە بۆ چاكە كاری و دەستگیرۆیی هەژاران هانمان دەدات: (ئەی باوەڕداران، ببەخشن، ببەخشن بەشێوەی ئاشكرا و نهێنی، تا خوداش لە تاوانەكانی ئێوە خۆش ببێت)
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ترامپ چی دەوێت؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی هۆشداری لە چی دا؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب؛ سیمبوڵێک بۆ بەردەوامیی ئەندێشەی کوردی لە نێو گۆڕانکارییە جیهانییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ڕووخاندنی بتەکە، دەبووایە چیتر بنێژرێت ؟!
9 نیسان
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
هەرفینا جڤاکی… ئێک
6 نیسان
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
ڕەشەکوژیی کوردانی فەیلی؛ شەهیدانی گۆڕگوم و ئازارێکی بێ کۆتایی
4 نیسان
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
31 ئازار
ئەرێ بەڕاست ئاڤا بۆ وادەکات؟
29 ئازار
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترامپ چی دەوێت؟
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی هۆشداری لە چی دا؟
- بیروڕا
- 6 نیسان
هەرفینا جڤاکی… ئێک