
دیمەنی سووتانی دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە لە سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاگر لە دووکانەکانی بازاڕی دارە سووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و زیاتر لە 150 دوکان سووتان، زەرەر و زیانێکی زۆری بە کاسبکارانی بازاڕەکە گەیاند و قایمقامی شارەکەش دەڵێت، لە سبەیەوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەستپێدەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر شەش و چەند خولەكێك ئاگر لەنێو دووكانەكانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی كە بە مەزادخانەکەی سەرەوە ناسراوە كەوتەوە و بە كەمتر لە دوو كاتژمێر زیاتر لە 150 دووكان و كۆگا سووتان، لەو ژمارەیە، نزیكەی 100 دووكان و كۆگا بە تەواوی سووتان، ئەوانی دیكەش زیانیان پێگەیشت بەڵام بە ڕێژەیەیەكی كەمتر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گوتەی شایەحاڵ و خاوەنی دووكانەكان تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە كاتێكدا زوودا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە بەڵام ئەوەی ڕێگر بووە لە زوو كۆنتڕۆڵكردنی هاوكات هۆكاریش بووە بۆ زیاتر تەشەنەسەندنی ئاگرەكە، ئەو بوتڵە غازانە بوون كە لەنێو دووكانەكان بوون بۆ فرۆشتن، یەک بەدوای یەكدا تەقیونەتەوە و كڵپەی زیاتریان داوە بە ئاگرەكە.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولرەحمان پەیامنێری ئاڤا میدیا هەر زوو گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە و قسەی لەگەڵ خاوەن دووكان و كۆگاكان كرد، دووكاندار هەیە دەڵێ زیاتر لە 20 دەفتەر دۆلارم زەرەر كردووە هەیشە كەمتری زیان پێگەیشتووە بەپێی ئەو كەلوپەل و كەرەستانەی لەنێو دووكانەكانیان بوون.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: شایەدحاڵەكان باس لە دوو ئەگەر دەكەن، بەشێكیان دەڵێن هۆكاری ئاگرەكە شۆرتی كارەبایە و بەشەكەی دیكەشیان دەڵێن یەكێك لە دووكانەكان لەحیمی كردووە و پڕیشكی لەحیم پەڕیوە و ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەكوو ئێستا هۆكارەكە دیار نییە و لە سبەیەوە تیمەكانی بەرگریی شارستانی لیكۆڵینەوە سەبارەت بە هۆكاری ئاگرەكە دەكەن و خەمڵاندنیش بۆ ئاستی زەرەر و زیانەكان دەكەن.
ئەگەر تیمەكانی بەرگریی شارستانی زوو نەگەیشتبانە شوێنەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ نەكردبایە ئەوا زیانەكان زۆر زیاتر دەبوون لە ئێستا و دەیان دووكانی دیكەش دەسووتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری