
هەردوو لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت لەوبارەیەوە دەڵێت 'وەرەقەی سیاسیی ئامادەکراوە و دەبێتە بنەما بۆ ئیدارەدانی حکومڕانی قۆناغی داهاتوو'.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامن، تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە و نزیکەی 90%ـی کارەکانیان تەواو کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیارە پاش 11ـی نیسان، ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دیاری بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەمیر هەورامی، ئەم کۆبوونەوەیە دوای ڕێککەوتن و کۆتایهاتنی وەرەقەی سیاسیی دێت، وەرەقەکە تایبەتە بە باشکردنی شێوازی حکومڕانی لە سێکتەر و بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها دەبێتە بنەما بۆ ئیدارەدانی حکومڕانی لە قۆناغی داهاتوودا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا قسە لەسەر پۆستەکان بکرێت، چونکە تاوەکو ئێستا باس لەو بابەتە نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت