پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب؛ سیمبوڵێک بۆ بەردەوامیی ئەندێشەی کوردی لە نێو گۆڕانکارییە جیهانییەکان
- بیروڕا
- 10 نیسان

مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە
ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

دوێنێ لە شاری هەولێری مێژوویی، بەڕێز سەرۆک بارزانی، حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێری بۆ کتێب کردەوە. ئەم دیاردە ساڵانەیەی کە لە ڕوواڵەتدا تەنیا کردنەوەی پێشانگایەکی کتێبە، لە ڕاستیدا ئاماژەیەکی قوڵترە بۆ ڕەوتێکی مێژوویی و فەلسەفی کە تیایدا کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن ڕەسەنایەتی، بەشدارییەکی کاریگەری لە دیالۆگی فیکریی مرۆڤایەتیدا هەبووە.
کتێب لە ڕوانگەی ئەنترۆپۆلۆژییەوە تەنها بەرهەمێکی چاپکراو نییە، بەڵکو گوزارشتێکی ماددیی گەشەسەندووی فیکری و فەرهەنگیی کۆمەڵگایەکە. لە مێژووی گەلی کورددا، کتێب و کتێبخانە هەمیشە پێگەیەکی تایبەتی هەبووە. وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی میراتی زمانەوانی، ئەدەبی و زانستی، کاری کردووە. لە سەردەمی حوجرەکانی کوردستانەوە هەتا دامەزراندنی قوتابخانە و زانکۆ هاوچەرخەکان، کتێب بەردەوام ڕۆڵی سەرەکیی لە گواستنەوەی زانست و پاراستنی ناسنامەی کولتووریی کورددا گێڕاوە.
ئەو بایەخدانەی کە ئەمڕۆ لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێردا دەبینرێت، ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە کورد لە سەردەمی دیجیتاڵیشدا هەوڵ دەدات پارێزگاری لە کولتووری خوێندنەوە و بەرهەمهێنانی فیکریدا بکات.
ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە گەورەکانی ئەم سەردەمەدا کە جیهان بە گشتیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی، ڕووبەڕووی دەبێتەوە، خاڵێکی جێی تێڕامانە. هەرێمی کوردستان، سەرەڕای کێشە و ئاڵنگارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، توانیویەتی پانتایییەک بۆ چاکیی ڕۆشنبیری و فیکری بخولقێنێت. ئەم پانتایییە کە پێشانگای کتێب یەکێکە لە ڕووە بەرجەستەبووەکانی، ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە کورد لەنێو هاوکێشە جیۆپۆلەتیکی و جیۆکولتوورییەکانی ناوچەکەدا، زمانی زانست و گفتوگۆی فیکریی هەڵبژاردووە و، دەیەوێت لە ڕێگای بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و ڕۆشنبیریی کۆمەڵگاکەی، پێگەی خۆی لەجیهانی هاوچەرخدا بەهێز بکات.
لە ڕوانگەی سۆسیۆلۆژییەوە؛ پێشانگای کتێب، تەنیا شوێنێک بۆ نمایشکردن و فرۆشتنی کتێب نییە، بەڵکو فەزایەکی گشتیی(Public Sphere)ـە. کە تێیدا ئەندێشە و بیروڕای جیاواز دەتوانن یەکتر ببیننەوە و، لە ئاکامدا کفتوگۆیەکی کۆمەڵایەتیی- فیکری دروست ببێت. ئەم فەزایە بەتایبەتی لە کۆمەڵگایەکدا کە لە قۆناغی گواستنەوە(Transitional Society)دایە، زۆر گرنکە، چونکە دەرفەتی داهێنان و نوێبوونەوەی فیکریی دەڕەخسێنێت.
بەم جۆرە، کردنەوەی پێشانگای کتێب لە هەولێر، زیاتر لە ڕووداوێکی ڕۆتینیی کولتوورییە، ئەم دەربڕینێکی سیمبوڵیکە بۆ ئەوە کە گەلی کورد، وەک گەلێکی خاوەن مێژوو و کولتوورێکی دەوڵەمەند، لە بەرهەمهێنانی فیکر و زانست. لە هەوڵدایە جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی فیکریی جیهان بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
29 ئایار
مێزە بچووکەکەی واشنتن: کلیلی گۆڕانکاری لە وزە و ئابووری هەرێمدا
27 ئایار
ئایا ڕێگای دووەم بوونی هەیە؟
25 ئایار
ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟
24 ئایار
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
- بیروڕا
- 31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان