
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو، وەزیری نەوتی ئێران لەسەر داوای حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی فیدراڵی سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە و ڕێککەوتنی دوو قۆڵی لەبارەی وزەوە بکات.
وێنە گەورەکە: موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی بە سەردانێکی فەرمی لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزیری نەوتی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، پرسی غاز و وزە لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێ دەکات، کار لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی دووقۆڵی لەبارەی وزە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی لە زاری نەژادەوە بڵاویکردەوە، پەیوەندی و کارلێکی باش لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە، بەتایبەتی لە پیشەسازی نەوت و جێبەجێکردنی پڕۆژە نەوتییەکان.
- لە میانەی سەردانەکەی بۆ عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کەرتی وزە واژۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک دەربارەی سەری ساڵی ئێزدیی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کوژران
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی بەناوی " کوردستان" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار کۆتاییهات