پێنج ڕێنمایی نوێ لە حکومەتەوە لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:
پێنج ڕێنمایی نوێ لە حکومەتەوە لەبارەی مووچە

لیستی مووچە و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕۆتینات و خێرا کردنی ئامادەکردنی لیستی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ڕێنمایی نوێی دەرکردوون و بە نووسراوی فەرمی بۆ گەنجینەکانی ناردووە.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتینات و کات بە فیڕۆدان لە ئامادەکردنی لیستی مووچە بەردەوامە، ئامانجییەتی هەموو مانگێک لیستی مووچە لە کاتی خۆی ئامادە بکرێت و رەوانە بکرێت.

زانیاریی زیاتر: ڕێنماییەکان کە لەلایەن سەرپەرشتیارانی سیستەمی پەیرۆڵ دەرکراون ئەمانەن:

یەکەم: بەهیچ جۆرێک فروقاتی مووچە، واتا جیاوازی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو خەرج ناکرێت.

دووەم: هیچ کەسێک لە لیستی مووچە زیاد نەکرێت جگە لەوانەی یو پی ئێنیان کردووە.

سێیەم: ئەو فەرمانبەرانەی لە مۆڵەت دەگەڕێنەوە فروقاتیان بۆ خەرج ناکرێت، دەبێت لە وادەی خۆیان دەستبەکار ببنەوە نەوەک زووتر یان درەنگتر.

چوارەم: ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن یان فەرمانبەری هەمیشەیین و بەهەڵە لە لیستی مووچە داخڵ نەکراون، دەبێ گەنجینەکان ناوەکانیان بە لیستێکی جیا بۆ ستافی سیستەمی پەیرۆل بینێرن تا داخڵیان بکەن.

پێنجەم: جیاوازی مووچە، عەللاوە و تەرفیعات و سەرمووچە بۆ هیچ فەرمانبەرێک خەرج ناکرێت، هەروەها گۆڕانکاری لە ژمارەی وەزیفی ناکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: