سوودانی لەگەڵ شاندێکی گۆنگرێسی ئەمریکا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکات
- عێراق
- 13 نیسان

کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ شاندی کۆنگرێسی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی گۆنگرێسی ئەمریکا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 13ـی نیسان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان کرایەوە، کە سوودی بۆ هەردوو گەلی دۆست هەیە و ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت پێشوازی لە هەموو هەوڵێک دەکات بۆ سەقامگیرکردنی ئارامی لە ناوچەکە و پشتیوانیکردنی عێراق بۆ کۆبوونەوە و دیالۆگەکان، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە بەردەوامی بەرەو بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر و چاکسازی و شاییستەکان هەنگاو دەنێت، گرنگترینیان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانییە کە پابەندبوونی گەلی عێراق بە ڕێڕەوی دیموکراسی دووپات دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامانی شاندەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا بریتی بوون لە: مایکل باومگارتنەر لە پارتی کۆماری، ئادەم سمیس و جۆرج وایتساید و ویسلی بێڵ و خاتوو سارا جاکۆبس لە پارتی دیموکرات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: شاندەکەی ئەمریکا ئاماژەیان بە گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق کرد، وەک هاوبەشێکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە