
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
نووری مالیکی هۆشداری لە دۆخی ناوچەکە دەدات و بە لەرزۆک وەسفی دەکات، دەشڵێت؛ چاوەڕێی ئەگەری ڕوودانی سیناریۆی نیگەرانکەری لێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە، دان وەدا دەنێت""ناکۆکی ناو پێکهاتەکان دۆخی سیاسی تووشی نیگەرانی کردووە"، سەرەڕای هەموو کێشەکانیش پشتگیری خۆی بۆ حکومەت دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی حکومەتەکەی سوودانی.
بابەتی ستراتیژی: نووری مالیکی باسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و پەیوەندییدان لەگەڵ ئەمریکا دەکات و دەڵێت:
- چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدە لەسەر دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
- عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نییە، عێراق پێویستی بەهاوکاری هەواڵگری هاوپەیمانان هەیە.
- پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا دانەبڕاوە و پشتگیری ئەو بیرۆکەیەش ناکەم. بەرژەوەندیی گەورەمان لە مامەلەکردن لەگەڵ ئەمریکا وەکو دۆست هەیە.
- ئەمریکا پێدانی چەک و تەقەمەنی بە عێراق ڕاگرتووە کە گرێبەستیان لەسەر کرابوو دوای هاتنی داعش.
گرووپە چەکدارەکان بۆچوونی چوارچێوەی هەماهەنگییان وەرنەگرتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: نووری مالیکی ئاماژەی بەوە کردووە "چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەخت نەکردووە"، کە ماوەیەکە قسەی لەبارەوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون