شاخەوان عەبدوڵڵا پەیامێکی سەرۆک بارزانی لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 14 نیسان

سەرۆک بارزانی لەگەڵ مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات تایبەت بە پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، سەرۆك بارزانی پەیوەندیی پێوە كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای 12 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دەنگیدا لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ سەرۆک بارزانی هەر لەسەرەتاوە لەسەر هێڵ بووە و ڕژد بووە لەسەر ئەوەی عێراق بە فەرمی وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بکات، هەمیشە هەڵەبجەی لەیاد بووە لە زۆر بۆنەدا وەبیری هێناوەتەوە ئەوەی باشە بۆ هەڵەبجە بکرێت.
٠ هەر بەیانی زوو سەرۆک بارزانی تەلەفۆنی بۆ کردین و پێی گوتین دەبێت ئەم پڕۆژەیە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت و گوتی ئەمە بچووکترین مافە بۆ هەڵەبجەییەکان.
باكگراوند: لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا، بەڵام تا ئەمڕۆ، حکومەتی فیدراڵ وەک 19ـهەمین پارێزگای وڵاتەکەی مامەڵەی لەگەڵدا نەدەکرد، ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجە بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەدان بەندکراو لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
دیندار زێباری: تا ئێستاش نزیكەی 300 هەزار ئێزدی ئاوارەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 14 فڕۆکەی مەدەنی دەکڕێت