پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل کارا دەکرێت

شەیری بکە لە:
پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل کارا دەکرێت

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە

ئاڤا نیوز

 

ئەگەرچی زیاتر لە ساڵێکە وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرقاڵی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکە، بەڵام هێشتا ئەو سیستمە لە هەرێمی کوردستان کارا نەکراوە، کە بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: دەیان ساڵە عێراق بەرنامەی دابەشکردنی خۆراکی مانگانەی هەیە و ملیۆنان خێزان لێی سوودمەند دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایلی هاونیشتیمانیان کارا دەبێت و دەتوانن زانیاریی لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە بزانن،  ئەگەر هاونیشتمانیەک پێویستی بێت دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار بکات و بۆی چاپ دەکرێت.

 

- سیامەند قادر لەبارەی کاتی کارا کردنی ئەپڵیکەیشنەکە دەڵێت: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە وەزارەتی بازرگانی بەڵێنی کارا کردنی سیستمی ئەلیکترۆنی پسولەی خۆراک دەدات و تا ئێستا سیستمەکە کارا نییە، تەنیا لە هەشت پارێزگای عێراق سیستمەکە کارا کراوەو تا پارێزگای موسڵ هاتووە.

 

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک ئەمانەشی وت:



-    تۆمار کردن لە پسولەی خۆراک نەماوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەستاوە، تەنیا سڕینەوەی ناو هەیە، وەزارەتی بازرگانی عێراق دەیەوێت پارەیەکی کەمتر بداتە کڕینی خۆراک.

-    سیستمی کۆن کە ناوی Foxpro بوو داخراوە، سیستمی نوێ کۆمپانیای Starlink بۆ بەدیجیتاڵکردن جێبەجێی دەکات.


ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا لە پارێزگای هەولێر 494 هەزار و 418 خێزان پسوڵەی خۆراکیان هەیە، ئەو ژمارەیە دەکاتە یەک ملیۆن و 980 هەزار و 807 کەس.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: