سەرۆکوەزیران بارزانی و شاندێکی ئەمریکی جەخت لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەنەوە
- کوردستان
- 15 نیسان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی له شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتيی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە 15-4-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی له شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتيی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له كۆبوونهوهکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق، ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق كرد.
لەلایەکی دیکەوە: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە نابێت پرۆسەکە چیتر دوا بکەوێت، چونکە زیانێکی زۆری بە داهات و بودجەی گشتیی فیدراڵی گەیاندووە.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت