یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 15 نیسان

هاندەرانی یانەی دهۆک پێش دەستێکردنی یاریی نێوان دهۆک و قادسییەی کوەیتی
ئاڤا نیوز
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیەی کوەیتی لە یاریگای دهۆک بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر دەستیپێکرد، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش لە یاریگاکە ئامادەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر 07:00 بە کاتی کوردستان لە یاریگەی نێودەوڵەتیی یانەی دهۆک یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان هەردوو یانەی دهۆکی کوردستانی و قادسیەی کوەیتی دەستیپێکرد. ئەم ڕووداوە وەرزشییە بۆ کوردستان و عێراق ڕۆژێکی مێژووییە و هەموو کورد چاوەڕوانی مژدەی سەرکەوتنی دهۆکن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یارییەکە، یاری کۆتاییە لە نێوان دهۆک و قادسییە و بە شێوازی یاری چوون و گەڕانەوەیە، یاری یەکەم کە یاری چوون بوو و لە یاریگەی قادسییە لە وڵاتی کوەیت بەڕێوەچوو، یاری ئێستاش کە یاری گەڕانەوەیە و لە یاریگەی دهۆک بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش بزانە: یاری چوون لەنێوان دهۆک و قادسییە (سفر بە سفر) کۆتایی هات، بۆیە یاری گەڕانەوە لە بەرژەوەندی دهۆک دەبێت و ئەگەر بە جیاوازی گۆڵێک یارییەکە بباتەوە. بە بردنەوەشی، بۆ یەکەمجار دەبێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یارییەکە ئامادەیە و چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی یارییەکە دەستپێبکات، هاندەران چوونەتە ناو یاریگا و هوتافەکانی تایبەت بە یانەکەیان دەگوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 32 خولەک لەمەوپێش
بە ڕزگار بڵێ؛ پرۆژە گەورەکەی گۆمەسپان تەواو دەکرێت
- ببینە و ببیستە
- 37 خولەک لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ بەغدا کێشە بۆ هەزاران قوتابیی کورد دروست دەکات
- ببینە و ببیستە
- 51 خولەک لەمەوپێش
بە ڕزگار بڵێ؛ شووتی هەرزان بووە و هەرایە لە عەلوەی هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی جەژن منداڵێک لە زێی گەورە دەخنکێت
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەكەم ڕۆژی جەژندا 5 هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداردەبن
- کوردستان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێری بازرگانی سۆران: هەر شوێنێک سەرپێچی بکات ناوی بڵاودەکەینەوە
- کوردستان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی تورکیا قوربانی جەژن دەگەیەنێتە نزیکە دوو هەزار خێزان