
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان داوای سووریای ناناوەندی و هاوبەشی دەکەن، چونکە بە گوتەی ئەوان سیستمی ناوەندی قەیرانی زۆری بەرهەمهێناوە و پێداگری لەسەر ناوەندێتی لەلایەن دەسەڵاتی دیمەشقەوە واتای چوونە ناو ململانێی نوێیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی دووەم و کۆتایی دیداری سلێمانی، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، بەشداری لە پانێڵێکدا کرد و تیشکی خستەسەر ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لەمیانەی بەشداریکردنیی لە پانێڵێکدا لە دیداری سلێمانی، ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکەی نێوان سەرۆکی سووریا و فەرماندەی گشتی هەسەدە، بۆ کورد و سووریاش زۆر گرنگ بوو و بەهۆیەوە کۆتایی بە هەموو ئەو تۆمەتانە هێنرا کە ئیدارەی خۆسەرییان بە سەربەخۆخوازیی ناودەبرد.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی ئیلهام ئەحمەد:
٠ لە کۆتایی ئەم مانگە کۆبوونەوەی دیکە دەکرێن و گفتوگۆ لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکەین لەوانەش پرۆسەی دەستووری، بوونیادنانەوەی وڵات و بەشداریی لە حکومڕانیدا.
٠ بەلامانەوە گرنگە فرە ڕەنگی پێکهاتەکانی سووریا لە حکومڕانی نوێی وڵاتەکەدا جێگەی بکرێتەوە و مافەکانی کوردیش لە دەستووری نوێی سووریادا جێگیر بکرێن.
٠ لە حاڵەتێکدا ئەگەر دیمەشق لەسەر ناوەندێتی حکومڕانیی پێداگربێت، ئێمە پارێزگاریی لە دامەزراوەکانمان دەکەین و لەگەڵ لایەنەکانی ناوخۆی سووریا زیاتر هەماهەنگیی دەکەین و بەشداریی لە هەموو کارێکی هاوبەشدا دەکەین.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-03-10، ئەحمەد شەرع، سەرۆكکۆماری سووریاو مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە ڕێککەوتنێکی مێژوویان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری سووریا و دەوڵەتی سووریاش هەموو مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت