فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ نەبوونی کارەبای دوو گوندی باڵەکایەتی دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی لە دوو گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەڵێت؛ کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەین.

 

چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوونی گوندەکانی چۆمە و زەنگەلین لە دۆڵی باڵەیانی سنووری قەزای چۆمان نزیکەی پێنج ماڵێک دەبن ئاژەڵدارن و کشتوکاڵیان لە سنوورەکە کردووە، داواکاریان پێشکەشی ئاڤا کردووە و داوای ڕاکێشانی کارەبای نیشتمانی دەکەن، کە چەند ساڵە چاوەڕێن هێشتا پێیان نەگەیشتووە، هاوکات هەر بە گوێرەی قسەی دانیشتووانەکەی بێت تێچووی ڕاکێشانی هێڵەکە نزیکەی 270 ملیۆن دینار دەبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێویستە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە داواکاریی پێشکەش بکەن، دواتر داواکارییەکەیان بۆ بەرزدەکەینەوە تاوەکو ڕەزامەندی وەربگرین بۆ ڕاکێشانی کارەبای نیشتمانی بۆ ئەو دوو ناوچەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: