
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچە
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا مووچەی بەشێک لە گرێبەستەکان نەبەستراوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریش دەڵێت، 'داواکارییەک لەمبارەیەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت'.
بابەتی سەرەکی: ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگی 7ی ساڵی 2024 بە گرێبەست لەسەر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون، تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە، لە ڕێگەی ئاڤاوە داوایان کرد کە بەدواداچوون بۆ هۆکاری خەرجنەکردن و نەبەستنی مووچەکانیان بکرێت.
لێدوانی فەرمییەکان: ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە هەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە و ئێستا کارەکە لای وەزارەتی داراییە و ئەوان دەبێت بڕیاری خەرجکردنی مووچەی ئەو گرێبەستانە بدەن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە ناتوانین بڕیار لەسەر بەستنی مووچەکانیان بدەین، بەڵکو دەبێت داواکارییەک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەین.
- سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتیشی: ئێستا ژمێریاری وەزارەت سەرقاڵی ئامادەکردنی وردەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە، چونکە لە داواکارییەکەدا دەبێت ژمارەی گرێبەستەکان، بڕی ئەو پارەیەی وەک مووچە بۆیان تەرخان بکرێت.
- هەروەها چەند مانگە بێ مووچە دەوامیان کردووە، پێویستە هەمووی بنووسین و بیخەینە بەردەستی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەدا بڕیاری لەسەر بدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز