ئاڤا نیوز
بە بەشداریی پەیڕەوانی ئایینیی کاکەیی "یارسان" لە گوندی هاوار لە پارێزگای هەڵەبجە مەڕاسیمی "ڕۆژی بەخشین" بەڕێوەچوو و تیایدا بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر مەراسیمەکە بەرز ڕاگیرا.
وێنە گەورەکە: بۆ ماوەی شەش سەدەیە مەراسیمی ڕۆژی بەخشین بووە بە ناسنامەی کولتووری کاکەییەکان و نەریتەکەیان پاراستووە. لەم ڕۆژەدا گیانی پێکەوەییان زیاتر دەکەن، ئەمساڵ لە گوندی هاوار لە هەڵەبجە بەیەکەوە کۆبوونەوە و جگە لە خواردن، مۆسیقای تەمبور بەشێکی گرنگی مەراسیمەکە بوو، گرووپێک لە کیژان و کوڕانی کاکەیی مۆسیقای سوننەتی و گۆرانی ڕەسەنی کوردەوارییان پێشکەش کرد.
لەلایەکی دیکە: جاران لە مەراسیمی بەخشیندا تەنها ماستیان دابەشکردووە، بەڵام ئێستا خواردنی جۆراوجۆری خۆماڵیی وەک یاپراخ و بریانی دەخرێتە سەر خوانەکان. مەبەستی سەرەکی ئەم نەریتە، پشتگیری خێزانە کەمدەرامەت و بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکانە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە خواردن، مۆسیقای تەمبور بەشێکی گرنگی مەراسیمەکەیە. گرووپێک لە کیژان و کوڕانی کاکەیی مۆسیقای سوننەتی و گۆرانی ڕەسەنی کوردەواری پێشکەش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی